ستاڤان لۆڤن سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی سوید دوای چوار مانگ له بۆشایی سیاسی له وڵاته‌كه بۆ جارێكی تر وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات هه‌ڵبژێردرایه‌وه و ویلایه‌تی دووه‌میش له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ركه‌وتنی
ستاڤان لۆڤن بۆ ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی سوید دوای ئه‌وه هات، كه توانی سه‌ركه‌وتوو بێ له دوورخستنه‌وه‌ی ڕاستڕه‌وه توندڕۆكان كه هه‌وڵی دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پێشووی حكوومه‌تی وڵاتیان ده‌دات.
حكوومه‌تی نوێی لۆڤن له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ی چه‌پڕه‌وه‌كان كه حزبی دیموكراتی سۆشیالیست و حزبی سه‌وزی ژینگه‌پارێز و حزبی ناوه‌ڕاست و لیبرالییه‌كان پێكهێنرا، به‌ڵام هاوپه‌یمانی ڕاستڕه‌وانی میانڕه وو توندڕۆ كه له چوار حزب پێك دێن وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگدان له‌سه‌ر حكوومه‌تی نوێی وڵات درا و په‌رله‌مان متمانه‌ی به سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی سوید دایه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، له مانگی ئهیلوول /سێپتێمبه‌ری ڕابردووه‌وه هه‌ڵبژاردن له وڵات ئه‌نجام درا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان و نه‌هێنانی ده‌نگی زۆرینه له‌لایه‌ن هیچ حزبێكه‌وه، نه‌توانرا حكوومه‌ت پێكبهێنرێ و بۆ ئێسته دواكه‌وت.
پاش ئه‌وه‌ی لۆڤن سازشی گه‌وره‌ی بۆ حزبه میانڕه‌وه‌كان كرد تا بێنه پاڵ حزبه‌كه‌ی و هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵات دروست بكه‌ن و له‌گه‌ڵیدا حكوومه‌تی نوێ له وڵات پێك بهێنن، گرنگترین ئه‌و سازشانه‌ی به لۆڤن كراوه، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵایه له بازاڕ و نرخی كرێ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كار و ئاسانكاریكردنه بۆ كاركردن و هه‌ڵگرتنی كۆت و به‌نده توندهكانه كه له‌سه‌ر كه‌رتی كار له وڵات دانراوه.