بۆ یه‌كه‌مجار كونسوڵخانه‌ی وڵاتی هیندستان له هه‌ولێر ڕۆژێك ته‌رخان ده‌كات بۆ بازرگانانی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریان لێ وه‌ربگیرێت وه‌ك ئاسانكاریه‌ك بۆیان له‌كاتی وه‌رگرتنی ڤیزا.
دابان نه‌جمه‌دین له به‌شی پێوه‌ندیه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، كونسوڵخانه‌ی هیندستان داوای له ژووری بازرگانی كردووه كه بۆ ئه‌مساڵ له كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بانگهێشتنامه‌یان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌شداری بكات و كۆمپانیاكانیان له بوار‌و جیاجیاكان بێنه ئه‌و پێشنگایه.
زیاتر گوتى، بازرگانانی سلێمانی كه بیانه‌وێ بچنه هیندستان بۆ كاری بازرگانی ده‌چنه شاری هه‌ولێر بۆ وه‌رگرتنی ڤیزاكه، به‌ڵام داوامان كردووه ئاسانكاری زیاتر بكرێت بۆ بازرگانانی سنووره‌كه له كاتی وه‌رگرتنی ڤیزاكه.
روونیشى كرده‌وه، كونسوڵخانه‌ی هیندستان به‌لێنی داوه مانگانه رۆژێك ته‌رخان بكه‌ن و بێنه ژووری بازرگانی سلێمانی و په‌نجه‌مۆر وه‌ربگرن له‌و بازرگانانه‌ی كه داوای ڤیزه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری زیاتریان بۆ بكرێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى