حكوومه‌تی ویلایه‌تی هیدالگۆی ناوه‌ڕاستی مه‌كسیك ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕییه‌كی سووته‌مه‌نی، ده‌یان كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و ده‌یانی تریش برینداربوون، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی فریاكه‌وتن و خه‌ڵك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ته‌له‌ڤزیۆنی
مه‌كسیك و كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش بڵاوبوونه‌ته‌وه، تێێدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه ئاگرێكی یه‌كجار گه‌وره و دووكه‌ڵێكی به‌هێز له نزیك شاره‌دێی تلاهۆلیلبانی باكوری شاری مه‌كسیكۆ سیتی دروست بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئاگره‌كه به‌هۆی ته‌قینی بۆڕییه‌كی سووته‌مه‌نی بووه له نزیك پاڵاوگه‌ی " تولا" له ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی تلاهۆلیلبان، دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه خه‌ڵكی پێوه‌ندییه‌كان به هێزه‌كانی فریاكه‌وتن كردووه و داوای به‌هاناوه‌چوونی خێرایان كردووه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ده‌یان هاووڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه و گڕی زۆری گیانیان له ده‌ستداوه و برینداربوون، برینداره‌كان به په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش به چڕی ده‌ستیان به هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و كۆنتڕۆڵكردنی كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان هۆكاری ته‌قینی بۆڕییه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵیانداوه بۆڕییه‌كه كون بكه‌ن و سووته‌مه‌نی لێ بدزن، به‌ڵام له‌م كاته‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میانی كوشتووه.