هاورده‌ی زێڕ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌میی كردووه
زێڕنگه‌رانی سلێمانی ئاشكرای ده‌كه‌ن كههاووڵاتییانی شاره‌كه ده‌ستیان به فرۆشتنی زێڕه‌كانیان كردووه و به پاره‌كه‌یشی پێویستییه‌كان و ئه‌و قه‌رزانه ده‌ده‌نه‌وه كه له پێشتر كردوویانه بۆ جوانكاریی ناوماڵ و ئه‌و قیستانه‌ی كه له‌سه‌ریان بووه. به‌گوێره‌ی دواین ئاماره‌كانیش هاورده‌ی زێڕ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌میی كردووه.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی "وشه" له سلێمانی ڕۆژانه ده‌یان كه‌س ڕووده‌كه‌نه بازاڕی زێڕنگه‌ران بۆ فرۆشتنی زێڕه‌كانیان و خاون زێڕنگه‌ره‌كانیش ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، هێنده‌ی هاووڵاتی ڕوویان له فرۆشتنی زێڕه‌كانیان كردووه، ئه‌وه‌نده زێڕ نافرۆشن.
له‌ناو بازاڕی سلێمانی كامه‌رانی زێڕنگه‌ر، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته ڕۆژانه 10 كه‌س دێنه زێڕنگهرهكهی ئه‌و بۆ فرۆشتنی زێڕ.زیاتر ده‌ڵێت،"هۆی فرۆشتنی زێڕ لای هاووڵاتییان بۆ ئه‌و قه‌رز و قیسته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ڕابردوودا له‌سه‌ریان بووه".
ئه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌و زێڕه‌ی ئێمه له هاووڵاتییانی وه‌رده‌گرین، ئه‌وه‌ی به‌كه‌ڵك بێت ده‌یفرۆشینه‌وه، بۆ هه‌موو كڕین و فرۆشتنێكیش قازانجێكی كه‌م ده‌كه‌ین، ئه‌و بڕه‌شی كه شكاوه و كه‌ڵكی فرۆشتنی نییه، ده‌یده‌ینه‌وه به بازرگانان له بری ئه‌و زێڕی نوێ وه‌رده‌گرین."
زێڕنگه‌ره‌كان بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك زێڕ كه له بازرگانه‌كانی وه‌رده‌گرن، زێڕ به زێڕ ده‌كه‌ن، واته كیلۆیه‌ك زێڕی جوان بۆ فرۆشتن وه‌رده‌گرن له بازرگانه‌كان، له به‌رانبه‌ردا یه‌ك كیلۆ زێڕی شكاو كه له خه‌ڵك ده‌كڕن له‌گه‌ڵ سێ بۆ شه‌ش هه‌زار دۆلار ده‌ده‌نه‌وه له بری زێڕه پاكه‌كه كه بۆ فرۆشتن له بازرگانه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، بازرگانه‌كانیش زێڕه شكاوه‌كه ده‌توێننه‌وه و ده‌یبه‌نه‌وه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و زێڕنگه‌ره، فرۆشتنی زێڕ لای هاووڵاتییان هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر هاورده‌كردنی زێڕ له ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌فرۆشرێته‌وه ده‌توێنرێته‌وه و ده‌برێته‌وه بۆ توركیا و دوبه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان خاوه‌نی كارگه نین، هه‌ر له‌وێوه ده‌كرێته‌وه به نه‌خش و دیزاین و ده‌كرێته‌وه به زێڕو ده‌هێنرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بڕوا حوسێن یه‌كێكی تره له‌و زێڕنگه‌رانه،به"وشه"ی گوت، هاووڵاتی ئه‌گه‌ر پێویستی به پاره نه‌بێت و كێشه‌یه‌كی نه‌بێت زێڕ نافرۆشێت و ته‌نیا گۆڕینه‌وه ده‌كات، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه‌ی زێڕه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت، یان قه‌رزداره، یان پاره‌ی پێویسته، چه‌ند كه‌سێكی كه‌میش هه‌ن پێده‌چێت به‌هۆی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یان یان جیابوونه‌وه ڕووبكه‌نه فرۆشتنی زێڕ.
هاووڵاتییه‌ك كه بۆ فرۆشتنی زێڕه‌كه‌ی هاتبووه لای بڕوا به "وشه"ی گوت، ئه‌و ئێستهپێویستی به پاره هه‌یه و ده‌یه‌وێ به پاره‌ی ئه‌و زێڕه پێویستییه‌كانی پڕ بكاته‌وه. هاوكات ره‌تی كرده‌وه قه‌رزدار بێت یان قیستی ماڵ و خانووی پێ بدات و ته‌نیا پێویستی به پاره‌كه‌ی هه‌یه بۆیه دهیفرۆشێت.
شێخ مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ساڵانی ڕابردوو بڕی هاورده‌ی زێڕ له كۆتایی ساڵدا ده‌هاته به‌رده‌ستیان، چونكه ته‌نیا له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه ڕێ به هاورده‌ی زێڕ ده‌درا، به‌ڵام ئه‌مساڵ له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه‌وه ده‌هێنرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئاماره‌كه گشتی نییه.
به‌گوته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌ی له به‌رده‌سته هاورده‌ی زێڕ وه‌ك ساڵانی پێش 2013 نه‌ماوه، ساڵی 2009 تا ساڵی 2013، ساڵ هه‌بووه به به‌های یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زێڕهاتووهته هه‌رێمی كوردستان، كه بڕه‌كه‌ی 200 بۆ 300 تۆن زێڕ بووه و نیوه‌ی بۆ ئێران ڕۆیشتووه، چونكه له‌هه‌رێم گومركی كه‌متری له‌سه‌ر بوو.
وه‌ك زیاتر باسی كرد له دوای ساڵی 2013، هاورده‌ی زێڕ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه و به‌تایبه‌ت له دوو ساڵی ڕابردوو له نێوان 40 بۆ 50 تۆن زێڕ دێته هه‌رێم. له‌لایه‌ك گومرگه‌كه‌ی زیادی كردووه كه بۆ كیلۆیه‌ك 275 هه‌زار دینار ده‌ستێنرێت، جگه‌له‌مه بۆ ئێران ناڕوات و ته‌نیا بۆ هه‌رێم دێت. ئێران و بازرگانه عه‌ره‌به‌كانیش له ناوچه‌كانی خۆیانه‌وه هاورده‌ی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا پێشتر له هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران و عێراق ده‌ڕۆیشت، هۆكارێكی تر كه‌مبوونه‌وه‌ی بازاڕی زێڕه له هه‌رێم.
سه‌رۆكی هاورده و ناردنكارانی كوردستان:پێش 2014ساڵ هه‌بووه به به‌های یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زێڕهاتووهته هه‌رێمی كوردستان.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی