كۆمپانیایەك لە هەرێمی كوردستان داوا لە شاعیرێك دەكات ئەو پێنووسەی پێ بفرۆشێت كە واژووی كتێبەی پێ كردووە و پێشنیاری دوو هەزار دۆلاری بۆ دەكات.
كۆمپانیای ديەڵ كە لە ساڵی 2003 لە هەرێمی كوردستان كار دەكات پێشنیار بۆ "نەوژین سۆران" شاعیری كتێبی "تەم و تۆ" دەكات كە ئەو پێنووسەیان پێ بفرۆشێت بە بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمەریكی و ئەگەر شاعیرەكە ئەو ئەو پێشنیارە قبووڵ بكات، ئەوا كۆمپانیا بە دڵخۆشییەوە قبووڵی دەكات.
هاوكات نەوژین سۆران لە وەڵامی كۆمپانیا ديەڵ نووسیویەتی سوپاس بۆ ڕێزگرتن لە نووسەر و لە شاعیر و لە پێنووس، هەوڵدانتان بۆ بەدەستهێنانی پێنووسەكەم بەرز دەنرخێنم و داواكارییەكەتان لای من جێی ڕێزە، بەڵام بە داوای لێبوردنەوە من ئەو پێنووسە نافرۆشم و دەیكەم بە دیاری بۆ یەكێك لە هەوادارەكانم و یەكێك كە كتێب و ئەلبوومی (تەم و تۆ) بە دەست دەهێنێت.
تەم و تۆ بە تیراژی پێنج هەزار دانە چاپ و بڵاو كرایەوە و لە بەشێكی زۆری كتێبخانەكان بەماوەیەكی كەم خوێنەری خۆی پەیدا كرد.