شارەوانیی شاری ئیستانبوڵی تورکیا، لەبارەی بوون بە خانمێکی کەشخە و بە ئەتەکێت، چەند ڕێنمایی و مەرجێکی بۆ ژنانی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە، کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لە دوایین ڕێنماییەکانیدا، شارەوانیی ئیستانبوڵ بە چەند ڕێنمایی و مەرجێک، چۆنێتی بوون بە خانمی بە ئەتەکێتی فێری ژنان کرد، مەرجەکانی هێندە نامۆ و سەیرن، هاووڵاتییانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
ماڵپەڕی
سکای نیوز بڵاوی کردەوە، ئەم ڕێنماییانە شێوازەکانی پۆشینی جلوبەرگ، هەستان و دانیشتن، قسەکردن، مامەڵەکردن و تەنانەت شیوازی نان خواردن و ئەو شتانەشی تێدا باس کراوە، کە دەبێت ژنان بیخۆن.
سەبارەت بە خواردن، باس لەوە کراوە ژنێک بیەوێت ببێتە خانمێکی بە ئەتەکێت و کەشخە، بە هیچ جۆرێک نابێت ئایسکرێم بە پسکیتەاکان لە شوێنی گشتی بخوات، چونکە تووشی شەرمەزاریی دەکات و دیمەنێکی نەشیاو و جێگەی شەرمی پێ دەبەخشێت.
ئەم بنەمایەش کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کردووە، چەندان ڕەخنەی لە لایەن هاووڵاتییانەوە لێ گیراوە، تەنانەت یەکێک گوتوویەتی: ئەگەر وابێت، دەبێت لەمەودوا بە چەتاڵ و چەقۆوە ئایسکرێم بخۆین!.