له به‌یرووتى پایته‌ختى لبنان لووتكه‌ى عه‌ره‌بى بۆ كاروبارى ئابوورى به‌ڕێوه ده‌چێت، وێڕاى "شكستهێنان"ى لووتكه، ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له ناوخۆى لبنان دروست ده‌كات و واده‌ى به‌ستن و شێوازى كۆنگره‌كه به نه‌گونجاو ده‌زانرێت.
له‌م دوو رۆژه‌دا
لووتكه‌ى عه‌ره‌بى له به‌یرووت به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه‌ى به‌لاى راگه‌یاندنه‌كانى عه‌ره‌بى و جیهانییه‌وه جێى سه‌رنج بێت، ئه‌وه‌یه به‌ر له‌وه كۆنگره‌كه ده‌ست پێ بكات، قسه له‌سه‌ر شكستهێنانى ده‌كرێت و ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له به‌رانبه‌ر واده و میكانیزمى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌یه.
ئه‌مه‌ش تۆمه‌تێك نییه بۆ كۆنگره‌كه دروست بكرێت، به‌ڵكو چه‌ندان هۆكار هه‌یه وا ده‌كات ناڕه‌زایى له دژى كۆنگره‌كه هه‌بێت، كه هه‌ندێكیان پێوه‌ندییان به‌ناوخۆى لبنانه‌وه هه‌یه و به‌شێكى تریش پێوه‌ندى به واقیعى وڵاتانى عه‌ره‌بیه‌وه هه‌یه.
10 ملیۆن دۆلارى كۆنگره‌كه لبنانییه‌كان تووڕه ده‌كات
چه‌ند رۆژێكه راگه‌یاندنه‌كانى لبنان ره‌خنه‌ى هاووڵاتییانى لبنانى له به‌رانبه‌ر لووتكه‌ى عه‌ره‌بى ده‌گوازنه‌وه، ئه‌وان پێیان وایه كه وڵاته‌كه‌یان له بارودۆخێكى سه‌ختى ئابووریدایه، كه‌چى له بارودۆخێكى وه‌هادا كۆنگره‌یه‌كى تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت و 10 ملیۆن دۆلارى لێ خه‌رج ده‌كرێت.
سه‌ره‌ڕاى خراپى بارودۆخى ئابوورى، ئه‌و رێكاره ته‌ناهییانه‌ى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌كه له‌ناو به‌یرووتى پایته‌خت ئه‌نجام دراوه، خه‌ڵكى نیگه‌ران كردووه. جیا له‌مه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر نه‌بیل به‌رى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى لبنان هۆشدارى له شكستهێنانى كۆنگره‌كه دا، به‌ر له هه‌موو شتێك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، لبنان خۆى زیاتر له حه‌وت مانگه نه‌یتوانیوه حكوومه‌تى نوێ پێك بهێنێت، چه‌ندان پرۆژه‌ى گرنگى ئه‌م وڵاته له‌ڕووى یاسایی و سیاسى و داراییه‌وه به‌هۆى پێك نه‌هێنانى حكوومه‌ته‌وه وه‌ستاوه، بۆیه به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه له وڵاتێكدا كه بێ حكوومه‌تى نییه، هه‌ر زوو دیاره شكست ده‌هێنێ.
سه‌رانى عه‌ره‌ب به‌ر له‌هه‌موو كه‌سێك سووكایه‌تیان به كۆنگره‌كه كرد
لووتكه‌ى عه‌ره‌بى بۆ كاروبارى ئابوورى، بڕیار بوو له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆكه‌كان به‌ڕێوه بچێت، كه‌چى سه‌رۆكه‌كان یه‌ك له دواى یه‌ك كه‌وتنه پۆزشهێنانه‌وه بۆ ئاماده نه‌بوون، به‌ر له‌هه‌ر به‌رپرسێكى عه‌ره‌بى میرى كوێت راى گه‌یاند له كۆنگره‌كه ئاماده نابێت، دواى ئه‌و به‌زنجیره‌یه‌ك پۆزشهێنانه‌وه ده‌ركه‌وت ته‌نیا دوو به‌رپرسى عه‌ره‌بى له كۆنگره‌كه ئاماده ده‌بن، ئه‌وانیش سه‌رۆكى سۆماڵ و سه‌رۆكى مۆریتانیان، ئه‌مه‌ش دوو هۆكارى تر بوو كه له ئاستى بایه‌خى كۆنگره‌كه‌ى كه‌م كرده‌وه.
ئاماده‌بوونى سووریا وه‌ك خاڵێكى ناكۆكى له لووتكه‌كه
هۆكارێكى تر‌ى كه هه‌ر زوو دووبه‌ره‌كى له نێو وڵاتانى عه‌ره‌بى دروست كرد، بابه‌تى ئاماده‌بوونى رژێمى سووریا بوو، هه‌ر زوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لبنان راى گه‌یاند له ده‌سه‌ڵاتیان نییه بانگهێشتى سووریا بكه‌ن، چونكه رژێمى سووریا ئه‌ندامێتییه‌كه‌ى له كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى سڕ كراوه، ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا له‌كاتێكدا بوو چه‌ند وڵاتێكى تر هه‌وڵى ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رژێمى سووریا ده‌دا و ده‌یانویست به شێوه‌یه‌كى دیاركراو نوێنه‌رانى رژێمى سووریا له‌م كۆنگره‌یه ئاماده بێت.
بۆیه به‌رپرسانى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وتنه كۆبوونه‌وه له باره‌ى پێدانه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى به‌رژێمى سووریا، كه‌چى دواجار گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه رژێمه‌كه‌ى له رێكخراوه‌كه به‌سڕكردن داوه، ئێسته‌یش ماونه‌ته‌وه، بۆیه سڕبوونى ئه‌م رژێمه له كۆمكاریى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌رده‌وام ده‌بێت.
كارنامه‌یه‌كى خه‌یاڵى بۆ ئابوورى عه‌ره‌بى
له‌كاتێكدا ئه‌و لووتكه‌یه له وڵاتێكى هه‌ژار به‌ڕێوه ده‌چێت، له كاتێكدا زۆر له وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌ك یه‌مه‌ن و عێراق و سوودان و لیبیا و توونس به بارودۆخێكى سه‌ختى ئابوورى تێده‌په‌ڕن، كه‌چى لووتكه‌كه كارنامه‌یه‌كى بۆ خۆى داناوه، كه 27 ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت و به بڕواى ئابووریناسان هیچ یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى كارنامه‌كه له واقیعى ئابوورى عه‌ره‌بییه‌وه نزیك نییه، بۆیه به "خه‌یاڵى "ده‌زانن.
لووتكه‌كه بانگه‌شه‌ى بۆ چه‌ندان بابه‌تى ئابوورى زه‌به‌لاح كردووه، له‌وانه نه‌هێشتنى برسیه‌تى، ئابوورى دیجتاڵى، دانانى بازارى ئازادى هاوبه‌ش، دانانى ناوچه‌یه‌كى ئازادى عه‌ره‌بى، هاوكارى په‌ره‌پێدانى ئابوورى یه‌مه‌ن، هاوكارى په‌ره‌پێدانى ئابوورى فه‌له‌ستین.
لووتكه‌ى عه‌ره‌بى بۆ كاروبارى ئابوورىرۆژى یه‌كشه‌م له به‌یرووت ده‌ست پێ ده‌كات و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ.