به‌رپرسانی باڵای عێراق زه‌ویی كه‌نیسه ده‌كڕن و خانووه‌كانیش میلیشیا داگیری ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتارێك به‌ڵگه‌ی فرۆشتنی زه‌ویی كهنیسهكانئاشكرا ده‌كات كه دیوانی وه‌قفی مه‌سیحییه‌كان به به‌رپرسانی باڵایان فرۆشتووه. لویس ساكۆ پاتریاكی كلدانییه‌كان له عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه، به‌ڵام بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق پشتڕاستى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، سه‌رقاڵی به‌دواداچوونن و له رێى "وشه"ه‌وه په‌یامێك بۆ مه‌سیحییه‌كان ده‌نێرێت.
جۆزێف سڵێوا په‌رله‌مانتاری پێشتری عێراق،"به به‌ڵگه" فرۆشتنی زه‌وییه‌كی دوو هه‌زار مهترییكهنیسهى كلدانییه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه له به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ "مه‌تری به 500 هه‌زار دینار فرۆشراوه‌ته ئه‌یاد عه‌بدولزه‌هره، له كاتێكدا نرخی راسته‌قینه‌ى زه‌وییه‌كه بۆ هه‌ر مه‌ترێك دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره".
ئه‌گه‌رچی لویس ساكۆ پاتریاكی كلدانییه‌كان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تى ده‌كاته‌وه زه‌وییان فرۆشتبێت، هه‌ڕه‌شه له جۆزێف سڵێوا ده‌كات.به‌ڵام جۆزێف ده‌ڵێ "سكاڵای له‌سه‌ر ساكۆ سڕ كردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ناوی بزڕێنێت، ئه‌وا سكاڵاكه ده‌جووڵێنێته‌وه.
ئه‌وبۆ "وشه" گوتى "ئه‌جێندایه‌ك هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌وڵی ریشه‌كێشكردنى مه‌سیحییه‌كانی عێراق ده‌دات له رێى فرۆشتنی زه‌وییه‌كانی سه‌ر به دیوانی وه‌قفی مهسیحیكه زه‌ویی ئهژدادمانه، ئه‌وه‌ى رووده‌دات ته‌نیا له به‌غدا نییه، به‌ڵكو له به‌سڕه و بابلیش رووی داوه و ئه‌و كه‌سانه‌یشی زه‌وییه‌كان ده‌كڕنه‌وه به‌رپرسی باڵان له حكوومه‌ت".
پێوه‌ند به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر خانووبه‌ره‌ى مه‌سیحییه‌كان، ئه‌حمه‌د ساعدی په‌رله‌مانتاری ره‌وتى حیكمه كه ئێسته له‌گه‌ڵ عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق له ململانێیه‌كی توندان و سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵی ناوه‌ندگیری ده‌دات له نێوانیاندا، ئاشكرای ده‌كات كه "عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق له ناوچه‌ى زه‌یوونه و دۆره‌ى به‌غدا، ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر خانووبه‌ره‌ی مه‌سیحییه‌كان".
پێوه‌ست به‌و پرسه‌یش، بورهانه‌دین ئیسحاق بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار عهسوان كلدانی و هۆشیار كه نوێنه‌رانی مه‌سیحییه‌كانی مووسڵ و هه‌ولێرن، به‌دواداچوونیان كردووه له‌سه‌ر پرسی فرۆشتنی زه‌ویی مه‌سیحییه‌كان له به‌غدا و داگیركردنى خانووی مه‌سیحییه‌كان.
بورهانه‌دین هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد،"به‌پێی به‌دواداچوون دیوانی وه‌قفی مه‌سیحیی هه‌یه له به‌غدا، به‌تایبه‌ت به‌شێك له‌وان دراون به خه‌ڵك بۆ كاری وه‌به‌رهێنان، به‌شێكیش له‌وان فرۆشراون".
بورهانه‌دین كه نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كانی به‌غدایه له په‌رله‌مانی عێراق، باس له به‌دواداچوونیان بۆ زه‌وییه‌كانی سه‌ر به كه‌نیسه‌یه‌كی یهسووعییهكان ده‌كات له ناوچه‌ى ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غدا وئه‌وه ده‌خاته ڕوو "زه‌وییه‌كه و كه‌نیسه‌كه به ناوی كه‌سێك كراوه كه پێشتر سه‌رۆكى یانه‌یه‌ك بووه و ئێسته له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه، داوامان له تۆماری خانووبه‌ره و قایمقامی ئه‌عزه‌مییه كردووه مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هوتێله رابگرن كه به نیازن له شوێنی كه‌نیسه‌كه دروست بكرێت، چونكه كهنیسهكهشوێنهوارییه و ناكرێ كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێ نۆژه‌ن بكرێته‌وه".
زیاتر گوتى "له به‌دواداچوونماندا هه‌وڵی تهختكردنى كه‌نیسه‌ى نه‌جات سه‌غیره ئاشكرابوو كه به‌نیاز بوون بیكه‌ن به پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان، كه دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 2006، تا ئێسته نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه و یه‌كێكه له كۆنترین كه‌نیسه‌كانی عێراق، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه فه‌رمانگه‌ى رۆشنبیری و شوێنه‌وار رێگر بووه له‌و پرۆژه‌یه".
بورهانه‌دین ئیسحاق له‌باره‌ى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی خانووبه‌ره‌ی مه‌سیحییه‌كان له به‌غدا و ناوچه‌كانی تر به‌تایبه‌ت مووسڵ، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌شێك له هه‌ڵه‌كه له مه‌سیحییه‌كان خۆیانه، ئه‌وان كاتێك خانووبهرهكهیان جێهێشتووه، هیچ كه‌سێك یان پارێزه‌رێكیان نه‌كردووه به بریكاری خۆیان، ئه‌مه وایكردووه به ئاسانی ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت.
وه‌ك ئه‌و گوتى "له رێى رۆژنامه‌كه‌ی ئێوه‌وه له كوردستان داوا له مه‌سیحییه‌كان ده‌كه‌م كه خانووبه‌ره‌یان جێهێشتووه، پێوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن تا به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین، یان ئه‌وانه‌ى خانووبه‌ره‌یان داگیر كراوه با پێوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن".
"وه‌ك نوێنه‌رانی مه‌سیحییه‌كان له په‌رله‌مان، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ى تۆماری خانووبه‌ره‌ى دۆره ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕان و به‌دواداچوون له‌سه‌ر خانووبه‌ره و زه‌ویی مه‌سیحییه‌كان، تا بزانین چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه، بۆیه خه‌ریكین ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌ڵده‌ینه‌وه، نه‌ك ته‌نیا به‌غدا، به‌ڵكو هه‌موو پارێزگاكانی تر، له مووسڵیش عهسوان به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات، به‌ڵام له كوردستان ئه‌و كێشه‌یه نییه" بورهانه‌دین وای گوت.
جۆزێف له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ى خانووی مه‌سیحییه‌كان له به‌غدا داگیر ده‌كه‌ن، میلیشا چه‌كداره‌كانن، ئه‌مه‌ش شتێكی نوێ نییه و ده‌مێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.