ئاكرێ.. نه‌خۆشانی تالاسیما پێویستیان به خوێنه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئاكرێ لایه‌نی پێوه‌ندیداری ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه 229 نه‌خۆشی تووشبووی نه‌خۆشیی تالاسیما هه‌ن، پێویستییه‌كی زۆریان به جۆره جیاوازه‌كانی خوێن هه‌یه.
نه‌خۆشیی تالاسیما یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نانه‌ی كه هه‌میشه پێویستی به چاره‌سه‌ری خوێن هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر تووشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه له ناوچه‌كه هه‌ن، كه‌چی خوێنیان نییه، بۆیه ته‌ندروستی ئاكرێ داوا له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، به زووترین كات به هانایانه‌وه بچن.
جه‌لال عه‌بدولجه‌بار هاووڵاتییه‌كی ناوچه‌كه‌یه و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی نه‌خۆشی تالاسیمایان هه‌یه، ئه‌و به"وشه"ی گوت: زیاتر له 10 ساڵه سێ له خوشك و براكانم تووشی نه‌خۆشی تالاسیما بوون و به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌مه‌ش بێگومان مانگانه پێویستیان به خوێن هه‌یه.
زیاتر گوتی: ئاشكرایه نه‌خۆشیی تالاسیما نه‌خۆشییه‌كی كوشنده و مه‌ترسیداره، تووشبوو پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی و خوێن هه‌یه، بۆیه داوا ده‌كه‌م لایه‌نی پێوه‌ندیدار و سه‌رمایه‌داره‌كان و ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان به‌ده‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌وه بێن، چونكه ئه‌وانیش مافی ژیانیان هه‌یه و پێویسته یارمه‌تییان بدرێت.
سه‌باح زوهێر به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئاكرێ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: له نه‌خۆشخانه‌ی گوڵان له ئاكرێ، شوێنێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشانی تالاسیما دروست كراوه، ڕۆژانه له‌وێ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن كه نه‌خۆشه‌كانی ئاكرێ ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 229 كه‌س، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆره، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و نه‌خۆشانه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی گوڵان ده‌ربهێنرێن و شوێنێكی تایبه‌تیان بۆ دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت بكرێن.
هه‌رچی ده‌رمانه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت، به‌ڵام خوێن كه‌م هه‌یه، بۆیه پێوسته هاووڵاتییان له ڕێی به‌خشینی خوێن یارمه‌تی كه‌سوكار و ئه‌و كه‌سانه بده‌ن، كه تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون. سه‌باح وای گوت.
نه‌خۆشیی thalassemia كه به تالاسیما ناسراوه، بریتییه له حاڵه‌تی كه‌مخوێنی بۆماوه‌یی، كه به‌هۆی بوونی ناته‌واوی له‌ناو هیمۆگڵۆبینی خوێندا دروست ده‌بێت، وا له مرۆڤی تووشبوو ده‌كات كه كه‌مخوێن بێت و بۆ هه‌موو ژیانی پێویستی به وه‌رگرتنی خوێن بێت.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری
وشە -
ڕێناس شابان