به‌ده‌ستهێنانى ژیانێكى دروست ئاسان نییه كه به رێیه‌كى خێرا به‌دوایدا بگه‌ڕێیت، ژه‌هراویبوون هۆكارێكه بۆ رێگریكردن له دابه‌زینى كێشى له‌ش به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ی ماده‌ى ژه‌هراوى له له‌شدا ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو بتوانرێت برى ئه‌و كالۆرییهى كه ده‌خورێت كه‌م بكرێته‌وه یان رێیه‌كى تر ده‌گرینه به‌ر بۆ سووتاندنى بڕێكى زیاتر له چه‌ورى له‌ش له رێى به‌كارهێنانى بههێزكهرهكانهوه، ئه‌مه‌یش كرداره‌كه خێرا ده‌كات. زۆر له‌و بههێزكهرانهى كه بۆ لابردنى ژه‌هرى له‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ش و دابه‌زینى كێش به‌كار ده‌هێنرێن، به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كار له جگه‌ر ده‌كات و ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن به جگه‌ر و ریگریكردن له چالاكییه‌كانى جگه‌ر.
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كارى جگه‌ر ئه‌وه‌یه ماده‌ى ژه‌هراوى له له‌شدا ده‌گرێت بۆ به‌رهه‌مى پاشه‌ڕۆ و له رێى له‌شه‌وه ده‌كرێته ده‌ره‌وه، زۆر له‌و ریجیمانهى كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌شن به‌تاڵن له شیره‌مه‌نى و گۆشت ئه‌م دوو پێكهاته‌یه زۆر گرنگن بۆ جگه‌ر و كاركردنى جگه‌ر.
بۆچى ئه‌م جۆره ریجیمه خراپه بۆ له‌ش؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆچوونه‌كاندا له‌مباره‌یه‌وه راوبۆچوونى جیاواز هه‌یه، هه‌میشه پێویسته سیسته‌مى ههرسیمان پاك برێته‌وه له ژه‌هر، به‌ڵام هه‌ندێك جۆرى خۆراك هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ به‌كار بهێنرێت زیان به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر زه‌رده‌چه‌وه به ژه‌مى بچووك به‌كار بهێنرێت سوودێكى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له برى ئاسایى زیاتر بوو زیانبه‌خشه بۆ له‌ش. ئه‌و پێكهاتانه‌ى كه بۆ لابردنى ژه‌هرى له‌ش به‌كار ده‌هێنرێن له هه‌ندێك حاڵه‌تدا سوودبه‌خشن، چونكه چه‌ندان پێكهاته‌ى خۆراكیى گرنگیان تێدایه كه پێویسته بۆ ئه‌ندامه‌كانى له‌ش ماده‌ى زیانبه‌خش له له‌شدا لاده‌به‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و باش بمێنیته‌وه پێویسته له ژیانى رۆژانه‌دا هه‌موو جۆره خۆراكێك بخورێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش بێبه‌ش نه‌بێت له پێكهاته‌ى گرنگه‌كان، به‌ڵام باشتر وایه رۆژانه راهێنانى وه‌رزشى ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى میتابۆلیزم خێرا بكات و له‌ش له پاشه‌ڕۆ و ژه‌هر رزگارى بێت.