خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌هه‌ر جۆرێكی جیاواز بێت سوودی تایبه‌تی هه‌یه بۆ له‌ش و خواردنه‌وه‌ی قاوه چه‌ندان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێش و پێست و قژ دروست ده‌كات، قاوه ده‌بێته رێیه‌ك بۆ باشتركردنی پێست و كه‌مكردنه‌وه‌ی هیلاكی له‌ش.
لێره‌دا باس له سووده گرنگه‌كانی قاوه ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: كێشی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، دوو هۆكار هه‌یه كه واده‌كات خواردنه‌وه‌ی قاوه سوودبه‌خش بێت، یه‌كه‌میان به ده‌رمانی میزكردن داده‌نرێت و توانای هه‌یه ئاوی زیاد له پێویستی له‌ش كه‌م بكاته‌وه و دووه‌م، ناوه‌ڕۆكی كافاینه و رێژه‌ی زینده‌پاڵ زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش.
دووه‌م: رێ له هه‌ڵئاوسانی چاوه‌كان ده‌گرێت، له‌كاتی هیلاكی یان كه‌مخه‌ویدا چاوه‌كان تووشی هه‌ڵئاوسان ده‌بن یان له كاتی هه‌ستان له خه‌وی به‌یانی دروست ده‌بێت، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی كووپێك قاوه له به‌یانیاندا ئه‌م ههڵئاوساوییه كه‌م ده‌كاته‌وه. باشتر وایه پارچه په‌مۆیه‌ك به قاوه ته‌ڕ بكرێت و پاشان له‌سه‌ر چاوه‌كانی دانێ بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك و دواتر به ئاو بیشۆ به‌م شێوه‌یه خێراتر هه‌ڵئاوساوی كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: پێست ده‌دره‌وشێنێته‌وه، پێویسته له هه‌فته‌یه‌كدا دووجار پێست له خانه‌ی مردوو پاك بكرێته‌وه، زۆر جۆری ئه‌و پاككه‌ره‌وانه هه‌ن كه پێستی مردوو لاده‌به‌ن، به‌ڵام باشتر وایه قاوه له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتوون به‌كار بهێنرێت بۆ لابردنی پێستی مردووی ده‌موچاو به‌م دوو پێكهاته‌یه پێستت به نه‌رمی بشێله بۆ چه‌ند خوله‌كێك و دواتر بیشۆ، به‌م شێوه‌یه پێستی مردوو لاده‌بات و خانه‌كان نوێ ده‌كاته‌وه.
چواره‌م: ده‌بێته هۆی بریسكهداركردنی قژ، پێش خۆشووشتن باشتر وایه قژ به كووپێك قاوه ته‌ڕ بكرێت و دواتر به‌ئاو بشۆرێت، به‌م شێوه‌یه یارمه‌تی بریسكهداركردنی قژ ده‌دات و رێ له نارێكییهكانی قژ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر قژت ره‌نگی كاڵ بوو به‌كارهێنانی قاوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی تۆخكردنه‌وه‌ی ره‌نگی قژ، یان ده‌توانرێت زه‌یتی قاوه به‌كار بهێنرێت بۆ شێلانی پێستی سه‌ر و به‌م شێوه‌یه یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی قژ ده‌دات.