گۆرانیبێژى كورد "دیانا دانمارک"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "دوارە یادی تۆ – دیسان یادی تۆ" بڵاو کردەوە.
وه‌ك خۆی ئاماژه‌ى به زانیارى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ى كردووه، "دوارە یادی تۆ" هۆنراوە و ماستەرینگی Lband2ە و ئاوازی مامۆستا عارفە، ئارام شا کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، لە شاری هانۆڤەر کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
هه‌وادارانى بۆیان نووسیوه كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆر به‌دواى خۆیدا بهێنێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره له هونه‌ر دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
دیانا دانمارک خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە شاری کۆپنهاگن دەژی و خاوەنی چەندان کاری هونەریی تایبەت بە خۆیەتی، لە ماوەی ڕابردوودا دیانا گۆرانییەکی بۆ دۆخی نا هەموواری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردەوە پاش ئەو بومەلەرزانەی لەو ناوچەیە ڕوویداوە، به‌وه‌یش به گۆرانیبێژى هه‌سته‌كان ناسرا.