دوای نه‌مانی دووكه‌ڵی شه‌ڕ و بۆمب و گولـله‌ی سه‌ربازان له گۆڕه‌پانی جه‌نگی دووه‌می جیهان، به ملیۆنان پارچه چه‌ك له‌لایه‌ن سه‌ربازانی جه‌نگی دووه‌می جیهان به‌جێهێڵران یان ڕاده‌ستی حكوومه‌ته‌كانیان كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ژماره زۆره‌ی چه‌ك چی‌یان به‌سه‌رهات و بۆ كوێ بران؟
پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له 1945 ته‌واو بوو، ملیۆنان پارچه چه‌كی بچووك و مام ناوه‌ند له گۆڕه‌پانه‌كان كۆ كرانه‌وه و به‌شێكیان له‌لایه‌ن سوپای وڵاتانی به‌شدار له جه‌نگه‌كه به‌رده‌وام به‌كارده‌هێنران و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بوو، به‌ڵام به‌شی زۆری ئه‌و چه‌كانه بۆ ململانێی ناوخۆیی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئاسیا و ئه‌فریقا به‌كارهێنرا له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه و به‌شێكی تریشی سووتێنران و له‌ناوبران.
تا زیاتر له 15 ساڵیش دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می
جیهان زۆرینه‌ی ڕه‌های سوپاكانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئاسیا و ئه‌فریقا چه‌كی پاشماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیان به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می گولـله و كارنه‌كردنی كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی چه‌ك له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی گولـله‌ی ئه‌مجۆره چه‌كانه، ناچاربوون ده‌سبه‌رداری ببن و چه‌كی نوێ بۆ سوپای وڵاته‌كانیان بكڕن. پاش ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌و وڵاتانه‌یش ده‌سبه‌رداری بوون، چه‌كه‌كان بوون به پاشماوه‌ی بێ كه‌ڵك و هیچ سه‌ربازێكی فه‌رمی وڵاتان به‌كاریان نه‌ده‌هێنان، به‌ڵام وه‌ك كه‌لوپه‌لی خورده و پاشماوه له‌لایه‌ن بازرگانانی چه‌ك ده‌كڕدرایه‌وه و ده‌توێنرایه‌وه و دووباره وه‌ك ئاسن و مس ده‌فرۆشرایه‌وه.
بۆ ئه‌مه‌یش زۆرینه‌ی ڕه‌های چه‌كه‌كان ده‌سووتێنران و دواتر ده‌خرانه ناو كوره و فڕنه‌وه تا قالبی ئاسن و مسی لێ دروست بكه‌ن و به وڵاتانی تری بفرۆشنه‌وه، واته ئه‌و چه‌كانه چه‌ندان كاره‌ساتی تری ناوخۆیی وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكای لاتینیان پێ دروستكرا، ئنجا وه‌ك پارچه ئاسن و مسێكی بێ كه‌ڵك توێنرانه‌وه.