مكیاج یه‌كێكه له باوترین خولیاكانی ژنان، كه به‌رده‌وام و ڕۆژانه بۆ شوێنه گشتییه‌كان، ئاهه‌نگ و بۆنه و ته‌نانه‌ت ماڵه‌وه‌ش ده‌یكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاره‌زایه‌كی بواری مه‌كیاج، چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی له ڕێی "وشه"وه به ژنان دا.
ره‌عنا فارس خاوه‌نی یه‌كێك له ئارایشگاكانی ژنان له شاره‌دیێ شێلادزێی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدییه، به"وشه"ی گوت: ماوه‌ی 20 ساڵه كار له بواری جوانكاریی ژنان ده‌كه‌م، نزیكه‌ی 10 ساڵه هاتوومه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له كاره‌كه‌م هه‌مه، چه‌ند نهێنییه‌كی مه‌كیاج فێر بووم كه به ده‌گمه‌ن ژنان ئاگاداری هه‌ن.
زیاتر گوتی: مه‌كیاج هه‌ر ته‌نیا بۆ جوانكاری نییه و تایبه‌تیش نییه به ژنان، به‌ڵكو پیاوان و ژنان ده‌توانن مه‌كیاج بۆ شاردنه‌وه‌ی په‌ڵه، زیپكه و شته نامۆكانی ڕووخساریان به‌كاری بهێنن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته شاره‌زاییه‌كی باشت هه‌بێت و زۆر به وریایی به‌كاری بهێنیت.
ئه‌و شاره‌زایه پێی وایه، ژنان هه‌تا پێیان بكرێت مه‌كیاج و كه‌لوپه‌لی جوانكاریی ماركه و كوالێتی باش به‌كار بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆڕازاندنه‌وه‌كه‌یان زیان به ته‌ندروستییان نه‌گه‌یه‌نن و پێستیان به سروشتی بمێنێته‌وه.
ده‌بێت دوای شه‌ش سه‌عات له به‌كارهێنانی مه‌كیاج، ڕووخسار به ئاو و سابوون بشۆرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێك بیه‌وێت زیاتر له‌و كاته مه‌كیاجه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت كرێمی دژه‌خۆر به‌كار بهێنێت. ڕه‌عنا وای گوت.
"وشه" ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌ت به مه‌كیاجی خاتوو ڕه‌عنا له‌م باره‌یه‌وه تۆمار ده‌كات، له ڕێی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانیت بینه‌ری بیت:
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری