دوای ئه‌وه كه شه‌پۆلی به‌فر هه‌رێمی كوردستانی به گشتی گرته‌وه، ڕه‌وه‌كه‌ویش رووی له ناوچه شاخاوییه‌كان كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ڕاوی كه‌و ڕوو له كوێستانه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام له گوندی مایی هه‌رگیز كه‌و ڕاو ناكرێت و قه‌ده‌غه‌یه.
عیسمه‌ت مایی، هاووڵاتییه‌كی گوندی مایی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له ده‌ڤه‌ری ئامێدی، به "وشه"ی گوت، به هۆی شه‌پۆلی به‌فر، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كه‌و له باكوری كوردستانه‌وه هاتووته‌نه ناوچه‌كه، له گوندی ئێمه‌ش وه‌ك نه‌ریتێكی خۆمان، هه‌رگیز ئه‌و كه‌وانه ناكوژین، بۆیه به زۆری دێنه ئێره.
ئه‌و ده‌ڵێ، له هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستان به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ره‌ڵا و نایاسایی كه‌و راوده‌كه‌ن و ده‌كوژن، به‌ڵام خوشبه‌ختانه هه‌رگیز له گونده‌كه‌مان كه‌و ناكوژێت بۆیه كه‌وه‌كان كۆچڕه‌وی وه‌رزانه‌یان دێننه گوندی ئێمه و دیمه‌نێكی زۆر جوانی به گونده‌كه‌مان به‌خشیوه.
ئه‌م ساڵ 10 جار به‌فر له گوندی مایی باریوه و تێكرای به‌فری زستان گه‌یشته زیاتر له دوو مه‌تر و نیو، دیمه‌نی به‌فر له گوندی مایی به‌شێوه‌ی جوان و نایاب ده‌رده‌كه‌ون و خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت به‌شی هه‌ره زوری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ دروستكردنی راپورت و دیمه‌نی به‌فر و دیكومێنتاری زستان سه‌ردانی گوندی مایێ ده‌كه‌ن.
كانی ماسێ/ نه‌وزاد هلۆری