نوێترین زانیاری لەسەر دی یۆنگ و یانەی بەرشەلۆنە

:: PM:12:18:20/01/2019 ‌

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی نوێترین زانیاری لەسەر گفتوگۆكانی نێوان فرینكی دی یۆنگی ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڵاو كردەوە.

رۆژنامەكە پێشهاتێكی نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئاشكرای كرد لە نزكیبوونەوەی گرێبەستكردن لەگەڵ دی یۆنگ هەرچەندە باس لەوەش دەكرێ كە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی لەگەڵ دەكات.

پێشهاتەكەش برێتییە لەوەی كە باوكی دی یۆنگ لە دوایین كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆكایەتی جۆسیپ ماریا بارتومیۆی سەرۆك پێیانی راگەیاندووە كە كوڕەكەی ئارەزوو دەكات بێتە نێو یاریگەی كامپ نووەوە.

فادێر دی یۆنگ راستەوخۆ بە بارتومیۆی راگەیاندووە كە كوڕەكەی حەز دەكات بۆ وەرزی داهاتوو تەنیا درێسی یانەی بەرشەلۆنە بپۆشێ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لەچەند رۆژی داهاتوودا كارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیی خۆی بۆ دی یۆنگ پێشاندابوو كە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەكەی لەگەڵ یانەی ئەیاكس بدات كە 75 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ پێدانی مووچەیەكی زەبەلاح.

لای خۆشییەوە دی یۆنگ هەفتەی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەمان رۆژنامە راگەیاندبوو: بۆ دیاریكردنی چارەنووسی داهاتووم پەلە ناكەم و تا كۆتایی چاوەڕێ دەكەم، چونكە نامەوێ وێستگەی داهاتووم تەنیا بەمەبەستی گەیشتكردن بێت بۆ ئەوروپا.

لەبارەی پەیوەندیكردنیشی بە یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندبوو: بەرشەلۆنە یانەیەكی گەورەیە و یەكێكە لە باشترین یانەكانی جیهان و مێژوویەكی مەزنیش و زێڕینیشی هەیە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتاییم نەداوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م