له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت له كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌سڕه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لایتى مۆبایل به‌كار ده‌هێنێ.
ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌ردانى شارى به‌سڕه‌ى كرد له باشوورى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئه‌م شاره به‌سه‌ر بكاته‌وه كه به‌ده‌ست چه‌ندان كێشه‌وه ده‌ناڵێنێ.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجى هاووڵاتییانى عێراق بوو، عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك لایتى مۆبایل به‌كار ده‌هێنێ، چونكه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه پێنج ساڵه ده‌ست به دروستكردنى كراوه، هێشته كاره‌باى تێدا نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم"ى عێراقى گوتووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى باشوورى به‌سڕه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى توركى دروست كراوه، كارى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى به زۆر خراپ وه‌سف كردووه.
له هاوینى رابردوو، خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى باشوورى عێراق و به‌سڕه‌ى گرته‌وه، خه‌ڵك له‌به‌ر نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، زیاتر له سێ مانگ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام وێڕاى چه‌ندان به‌ڵێن حكوومه‌تى عێراق نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئه‌م شاره بكات و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش چه‌ندان كه‌س له ئه‌نجامى توندوتیژى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق كوژران.