پاش ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی سه‌یدسادق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ به‌رپرسانی شارۆكه‌كه كرد، پاركێك بۆ هاووڵاتییان بكرێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌ركی هاووڵاتییان نه‌مامی تێدا بچێنرێت، داواكه‌ی جێبه‌جێ كرا.
گه‌نجێكی سه‌یدسادق به‌ناوی ئاسۆ خه‌لیفه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ به‌رپرسانی شارۆكه‌كه‌ی كرد، پارچه زه‌وییه‌كیان بۆ دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان نه‌مامی تێدا بچێنن، داواكه‌یان جێبه‌جێ كرا و ده‌ست به نه‌مام چاندن ده‌كه‌ن.
هه‌ركه‌س منداڵی بوو یان كه‌سێكی لێ مرد، نه‌مامێك له‌و پاركه‌دا ده‌چێنێت، یانیش هه‌ر كه‌سێك ویستی له ڕۆژی له‌دایكبوونه‌كه‌ی یان بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تر كارێكی باش بكات، ده‌توانێت نه‌مامێك له‌وێ بچێنێت.
ئه‌و گه‌نجه له داواكارییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به گرنكی ئه‌و پێشنیاره كردووه و ده‌ڵێت: به‌م كاره ژینگه‌ی شارۆكه‌كه‌مان پاك ڕاده‌گیرێت، بڕی سه‌وزایی زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ها هاوكاری حكوومه‌تیش ده‌بێت له دروستكردنی پارك و سه‌وزكردنی شارۆكه‌كه.
قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی سیدسادق، به نووسراوێك شاره‌وانی سه‌یدسادقی ڕاسپاردووه بۆ ته‌رخانكردنی پارچه زه‌وییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، جێی ئاماژه‌یه پێشنیاری ئه‌و گه‌نجه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به بایه‌خه‌وه باس ده‌كرێت و لای هاووڵاتییانی ناوچه‌كه به‌رده‌وام ڕێز له داواكه‌ی ده‌گیرێت.
سه‌یدسادق/ شه‌فیق بانیشاری