به‌پێى به‌دواداچوونی ماڵپه‌ڕێكى ئابوورى زۆرێك له وڵاتان به‌ره‌و به‌كارهێنانى "كریدیت كارت" ده‌چن و له‌م بواره‌شدا 10 وڵات له سه‌ر ئاستى دنیا پێشه‌نگن.
ماڵپه‌ڕى " worldatlas" زۆرێك له وڵاتانى دنیا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى هاووڵاتییان كریدیت كارت بكه‌نه شوێنگره‌وه‌ى پاره، چونكه به‌كارهێنانى كریدیت كارت رێگریى له چه‌ندان تاوان ده‌كات كه له بوارى پاره‌دا ئه‌نجام ده‌درێن دیارترین تاوانیش سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌یه.
بۆیه وڵاتان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه مامه‌ڵه داراییه‌كان له رێگاى كریدیت كارت و مۆبایلى زیره‌كه‌وه بێت. جیا له‌مه‌یش له به‌دواداچوونه‌كه ده‌ركه‌وتووه، 10 وڵات له دنیا ریزبه‌ندى یه‌كه‌میان هه‌یه له به‌كارهێنانى كریدیت كارت، له‌وانه كه‌ندا به پله‌ى یه‌كه‌م دێت، چونكه هه‌ر كه‌سێك له‌كه‌ندا زیاتر له كریدیت كارتێكى هه‌یه و رۆژانه‌ى به‌كارى ده‌هێنێ.
له‌دواى كه‌نه‌دا سویده، كه له %59 ى مامه‌ڵه داراییه‌كان له‌رێى كریدیت كارته‌وه‌ن، له‌دواى ئه‌و به‌ریتانیا دێت، كه له %47ى هاوڵاتیان كریدیت كارت به‌كارده‌هێنن، له ریزبه‌ندى چواره‌میش فڕه‌نسایه كه له %39ى مامه‌ڵه‌كان له‌رێى كریدیت كارته‌وه‌ن، له ریزبه‌ندى پێنجم ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك هاوڵاتى سێ كریدیت كارتیان هه‌یه.
له پله‌ى شه‌شه‌م چین دێت، ئه‌و له‌م پێنج ساڵه‌ى رابردوودا له به‌كارهێنانى كریدیت كارت پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، پله‌ى حه‌وته‌م ئوستراڵیایه، له‌م وڵاته‌دا قه‌ده‌غه‌یه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌سه‌رووى 10 هه‌زار دۆلارى ئوسترالى بێت، به پاره ئه‌نجام بدرێت، واته به برى حه‌وت هه‌زار و 500 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.
ئه‌ڵمانیا له پله‌ى هه‌شته‌م دێت، له %30 مامه‌ڵه‌ى ئه‌م وڵاته به هیچ جۆره دراوێك ناكرێت، واته نه كاغه‌ز نه دراوى كانزایى به‌ڵكو به ته‌كنیكێكى پێشكه‌وتوو ده‌كرێت كه مۆبایلیشى تێدا به‌كارنایه‌ت. له‌پله‌ى نۆیه‌م ژاپۆن و له پله‌ى ده‌یه‌میش رووسیا دێن.
كریدیت كارت Credit Cards جۆرێكه له كارتێكى پلاستیكی كۆدێكى بۆ مامه‌ڵه‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌كاردێت تا له‌برى دراوى كاغه‌ز و كانزایى كارى كڕین و فرۆشتن ئاسان بكات و چه‌ندان جۆرى هه‌یه، له ساڵى 1920 بۆ یه‌كه‌م جار چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى بۆ ئاسانكردنى كڕینى شتوومه‌ك به‌كاریان هێنا.