چەند رێنوێنییەكی پێویست بۆ شوفێران

:: PM:07:20:20/01/2019 ‌

لەم سەردەمەدا زۆرێك لە ئێمە كاتێكی زۆر بە شوفێرییەوە بەسەر دەبەن، یان شوفێری تاكسین وەیا تایبەت، هەموو ئەوانەیش بەهۆی زۆر دانیشتنیان ئەگەری تووشبوونیان بە جۆری جیاوازی نەخۆشییەكان هەیە، بۆ نموونە تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و بەرزی كۆلیسترۆلی زیانبەخش، بۆیە لە خوارەوە چەند رێنوێنییەك بۆ شووفێران هەیە كە سوودی بۆیان دەبێت:

* درێژكردنی ماسوولكەكان، ئاسانترین رێگەیە بۆ خۆپاراستن لە ئازاری جومگە و پشت كە ئەنجامدانی راهێنانی دریژكردنی ماسوولكەكان رێگەیەكی باشە بۆ جووڵاندنەوەی ماسوولكە خاو و جومگە خاوبووەكان و سووڕی خوێنیش چالاكتر دەكات. 

*نانی بەیانی بخۆ، بەر لە چوونت بۆ شوفێری و دەست پێكردنی چالاكی رۆژانەت، نانی بەیانی بخۆ كە گرنگترین ژەمی خۆراكی رۆژانەیە و وزەی پێویستت پێ دەدات و هەوڵیش بدە خۆراكەكەت مادە سوودبەخشەكان بێت.

*فشاری سەرت كەمبكەوە، یەكێك لە رێگەكانی نەهێشتنی رارایی سەرقاڵبوونە بە خولیاكانت كە چێژی لێ دەبینیت و حەسانەوە و خەوێكی ئارامت بۆ دێنن. 

*كاتێك بۆ رۆیشتن تەرخان بكە، ناوە ناوە هەلەكان بقۆزەوە رۆیشتن ئەنجام بدە كە ماسوولكەكانت دەجووڵێنێتەوە.

*میوە و سەوزە لەبری ژەمە سووكەكان بخۆ، لەبری خواردنی چبس و لەتە پەتاتە و شیرینی، تۆ دەتوانیت میوە و سەوزە بخۆیت كە بە ڤیتامین و كانزاكان دەوڵەمەندن.

*خۆت بە شێداری بێڵەوە، واتە زۆر خواردنەوەی ئاو شلەمەنییەكان كە ژەهرەكانیش لە لەشت دەكەنە دەرەوە. 

*لە جگەرەكێشان دوور بكەوە، كە زۆرێك لە شوفێران جگەرە كێشن یان هۆكارێكە بۆ سەرقاڵكردنیان لەكاتی شوفێریدا و وەك خوێك وەریان گرتووە و هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

*كاتێكی گونجاو و پێویست بۆ نوستن تەرخان بكە، بۆ تەندروستی لەش و شەفێریكردنێكی باش پێویستە.

*پارێزگاری لە توانای جەستەییت بكە، واتە دۆزینەوە و تەرخانكردنی كاتێكی رێكخراو بۆ وەرزشكردن.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل