ئاسیاسێڵ سووره له‌سه‌ر گرانكردنى نرخه‌كانى
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی كۆبووه‌وه له باره‌ی گرانكردنی هێڵی بێ سنووری ئاسیاسێڵ چه‌ند پێشنیازێك خرایه ڕوو.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، بانگهێشتی نوێنه‌ری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و گواستنه‌وه كراوه له باره‌ی گرانكردنی نرخی مانگانه‌ی هێڵی بێ سنوور كه له سێ رۆژی داهاتوو ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و گران ده‌كرێت.
زیاتر گوتى، نوێنه‌ری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ به دۆكیۆمێنت نووسراوی ده‌سته‌ی پێوه‌ندیه‌كانی عێراقی هێنابوو كه ئاسیاسێڵ به‌هۆی ئه‌و ئۆفه‌ره‌وه بڕی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار غه‌رامه كراون، ئاگاداریش كراونه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر له 10 رۆژی داهاتوودا نرخه‌كه زیاد نه‌كه‌ن كاره‌كانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ راده‌گیرێن.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن گوتى، نووسراوی فه‌رمی به نوێنه‌ری كۆمپانیا دراوه تا هاووڵاتییان زیانمه‌ندنه‌بن له‌و گرانكردنه پێویسته ئۆفه‌ره‌كه له یه‌ك مانگه‌وه بۆ 45 رۆژ زیاد بكرێت، هه‌روه‌ها بڕی گێگابایت بكرێت به پێنج گێگا كه ئێسته یه‌ك گێگابایته و پێوه‌ندی بۆ هێڵه‌كانی تر له دوو سه‌عاته‌وه بۆ چوار كاتژمێر زیاد بكرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئاسیاسێڵ بڕیاریداوه له 24ی ئه‌م مانگه‌وه نرخی كارتی هێڵی بێ سنوور له شه‌ش هه‌زاره‌وه بۆ 10 هه‌زار دینار گران بكات ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایه‌تی به‌كارهێنه‌رانی لێ كه‌وته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم