راپەرین.. كوڕ و باوكێك كوژران

:: PM:07:45:20/01/2019 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 20ی كانوونی دووەم، لە شارۆكەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەرین باوك و كوڕێك كوژران، بەڵام هێشتا پۆلیس زانیاری وردی لەسەر ئەو ڕووداوە ئاشكرا نەكردووە.

لەبارەی ڕووداوەكە شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە گەڕەكی سەردەمی شارۆكەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین كوڕ و باوكێك كوژران و ڕووداوەكەیش لە ڕێی دەسترێژی گوللە بووە كە ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویداوە.

وەك ئەوەی گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بۆ كرد، باوكەكە ناوی (ئـ .ئـ)ـە و كوڕەكەیشی ناوی (پ.ئـ)ـە، بەڵام تا ئێستە هۆكاری ڕووداوەكە نازانرێت و پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە.

لەماوەی ئەم مانگەدا ئەوە دوو حاڵەتی كوشتنی كوڕ و باوك تۆمار بكرێ كە ئەوەی پێشتر لە گەڕەكی مامزاوەی شاری هەولێر بوو بەهۆی شەڕ لە سەر كۆتر كوژران.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم