سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێ‌

:: PM:08:16:20/01/2019 ‌
دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بڕیارە سبەی دووشەم 21ی كانوونی دووەم مووچەی چەند وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێم دابەش بكرێ.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ی كانوونی دووەم، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتەكانی ڕۆشنبیری و لاوان، پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ مووچەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دابەش دەكرێ‌.

وەك سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ كرد كە سبەی هاوشێوەی ئەو وەزارەتانە مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستانیش دابەش دەكرێت.

هاوكات بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاو كراونەتەوە ڕۆژی سێشەم و چوارشەمی ئەم هەفتەیە مووچەی خانەنشینی سەربازی و خانەنشینی مەدەنی دابەش دەكرێ‌.

لە 2018 بەشێوەیەكی رێكخراو حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو 30 رۆژ جارێك مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی دابەش كردووە، دوای رێككەوتنیش لەگەڵ حكوومەتی عێراق و وەرگرتنی 317 ملیار دینار لە بەغدا، بەشێك لەو پاشەكەوت و بڕینەی لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەبوو، كەم كرایەوە و رێكخرا.

چاوەڕوان دەكرێت لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە یەكجاری پاشەكەوت لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەڵگیردرێت، بەڵام هێشتا روون نەكراوەتەوە هەڵگرتنی پاشەكەوتەكە چۆن دەبێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم