وریای منداڵەكانتان بن پزیشكان هۆشداری دەدەن

:: PM:09:55:20/01/2019 ‌

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن ژمارەیەك زانا ئەنجام دراوە جێی گرنگیدان بوو، كاتێك ئەوان ئاماژەیان كرد بەوەی پەتای كوێری لە داهاتوویەكی نزیكدا هەڕەشە لە دنیا دەكات. 

زانایان لە دوای شیكردنەوەی شێوازی ژیانی منداڵان گەیشتنە ئەو ئەنجامە مەترسیدارە، چونكە ساڵ دوای ساڵ منداڵان زیاتر ئاشنای ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی وەك كۆمپیۆتەر و مۆبایل و تابلێت و هیترش دەبنەوە و لە تەمەنێكی زوو بەكاریان دێنن. 

منداڵان ماوەیەكی دوورودرێژ  بەدیار ئەو ئامێرانە بەسەر دەبەن و ئەوەیش بە نەرێنی كار دەكاتە سەر شەبەكەی چاویان و لەناوی دەبات، بۆیە توێژەران تاقیكردنەوەیان لەسەر جورجی تاقیگە كرد و ئەوانیان خستە ژێر رووناكییەكی هاوشێوەەی رووناكی دەرچوو لە شاشەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانەوە.

زانایان جورجەكانیان كردە دوو گرووپ، یەكەمیان لەژێر پاڵاوتە بۆ رووناكی و ئەوەی تریان بێ پاڵاوتە و دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بۆیان دەركەوت كە مەترسی كوێربوونی گرووپی دووەم بە رێژەی 23% زیاترە بەهۆی مردنی خانەكانی تۆڕی چاو، هەروەها ئەوان بۆیان روون بووەوە كە وشكهەڵاتنی چاو یەكێكە لە ئەنجامە نەرێنییەكانی زۆر بەكارهێنانی كۆمپیۆتەر و ئامێرەكانی تری ئەلیكترۆنییەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل