ریچار دارمۆن نووسه‌ر و شاره‌زای جیۆپۆله‌تیك له
وتارێكدا باس له گۆڕاوی جیۆپۆله‌تیكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا به‌م سیاسه‌تی هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی وه‌كو ڕووسیا و چین و توركیا و ئێران له ناوچه‌كه ده‌كات.
تره‌مپ به كشانه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی له ناوچه‌كه دروست كردووه، كه له 2014ه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكوری سووریا جێگیرین و گرنگی گه‌وره‌ی ستراتیجیان هه‌یه له گۆڕانكاری و هاوكێشه‌كانی داهاتووی سووریا، به ڕه‌چاوكردنی پێوه‌ندی دێرین و پرۆسه‌كانی پاشه‌كشه و هاتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه له هه‌شت ساڵی ڕابردوو به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێشڤه‌چوونی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام تره‌مپ كه له دوای ئۆبامای دیموكراته‌كان هاته سه‌ر حوكم به ته‌واوی به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌چێ و له سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كشێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ر له نوێ مامه‌ڵه‌ی ئابووری له‌گه‌ڵ تره‌مپ نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن دورشمی "ئه‌مه‌ریكا له پێش هه‌موو شتێكه‌وه" هاته گۆڕه‌پان و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی به‌و سیاسه‌ته داوه، له 14ی كانوونی یه‌كه‌م /دیسێمبه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام دا، دوای پێنج ڕۆژ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و له‌ناكاو كشانه‌وه‌ی واشنتنی له شانۆی سووریا ڕاگه‌یاند، كه پێشبینی ده‌كرێ دوای ئه‌و بڕیاره ئاڵۆزی و گرژی زیاتر وڵاته‌كه بگرێته‌وه و جارێكی تر دۆخی سووریا بته‌قێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ریه‌ك له ڕووسیا و چین وه‌ك یاریكه‌رێكی پۆڵایین له مه‌یدانه‌كه‌ن و ململانێی پرۆژه‌كه‌ی ئۆبامایان ده‌كرد بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئۆباما له دانوستاندنه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆی له ته‌مووز/یۆلیۆی 2015 له ڤیه‌ننا سه‌ركه‌وتنێكی حكوومه‌تی ئۆباما بوو، له به‌رانبه‌ر خه‌ون و خواسته‌كانی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كه و هاندانی گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، دوای ئه‌وه ڕووسیا به‌رده‌وام هێزی بۆ سووریا ڕه‌وانه كردووه و ئێسته‌یش 63 هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌كانی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشكایی مۆسكۆ له‌سه‌ر خاكی سووریا هه‌ن، ئه‌مه جیا له مووشه‌ك و ڕدار و سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی پێشكه‌وتوو و جۆره‌ها ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی.
هه‌موو ئه‌وانه مۆسكۆ له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و جێگیركردنی شوێنپێی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ئه‌نجامی دا، كه له‌مه‌یش دا چین پشتیوانی مۆسكۆ بووه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر پرۆژه‌ی ستراتیجی "ڕێی حه‌ریر" زیندوو بكه‌نه‌وه، كه هه‌رسێ كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و سوودی ئابووری زۆری بۆ ڕووسیا و وڵاتانی تری ناوچه‌كه هه‌یه.
جیا له‌وانه ئه‌و وێرانییه‌ی له سووریا دروستبووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌دا پشكی شێر به‌ر ڕووسه‌كان ده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌یش به ملیاران دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێ و ده‌چێته گیرفانی مۆسكۆه‌وه و ئابووری به‌رده‌وام ڕوو له پاشه‌كشه‌ی ڕووسیای پێ ده‌بوژێنرێته‌وه، له‌ته‌ك ئه‌مه‌یش دا، ئێران و حزبوڵا و توركیا به ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه له دوای 2011 ده‌ستیان به سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه كرد و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانیش به سه‌ركه‌وتنی ئێران به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار كرا، بۆیه ئه‌و دوو وڵاته و حزبوڵا ئێسته هێزی زۆر و بنكه‌ی سه‌ربازی و كارگه‌ی دروستكردنی چه‌كیان له‌سه‌ر خاكی سووریا دروستكردووه.
هه‌ریه‌ك له تاران و ئه‌نكه‌ره خه‌ون به دروستكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان ده‌بیننه‌وه، بۆیه ئێران ده‌یه‌وێ ڕێی وشكایی نێوان تاران و دیمه‌شق و به‌یرووت زیندوو بكاته‌وه، توركیایش ده‌یه‌وێ به سووریا و عێراقه‌وه بگاته‌وه كه‌نداوی عه‌ره‌بی. كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ڕێ بۆ هه‌ردوو وڵاته‌كه خۆش ده‌كات تا كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای خۆیان له سووریا بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش توركیا به هاوكاری گرووپه توندڕۆكان كه خه‌ونی زیندووكردنه‌وه‌ی عوسمانییه‌كانی هه‌ڵگرتووه، كورده‌كانی سووریا و عێراق كوشتبڕ ده‌كات و ئامانجییه‌تی ته‌واوی ناوچه‌كانیان به بیانووی بوونی هێزی كوردی داگیر بكات، جیا له هه‌موو ئه‌مانه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شه‌رعیه‌تی ته‌واو بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌گێڕێته‌وه كه له 1970 له ڕێی كوده‌تایه‌كه‌وه خانه‌واده‌ی ئه‌سه‌دی شیعه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر زۆرینه‌ی سوننه‌ی سووریا سه‌پاند، بۆیه دووباره دیكتاتۆرێكی خوێن‌ڕێژ و بكوژی عه‌له‌وی له وڵاته‌كه دروست ده‌كاته‌وه.
مامه‌ڵه‌ی دوور له ڕه‌وشت و به‌ها و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نێوان دوو هێزی هاوپه‌یمان له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كورده‌كان، كه وه‌ك مافێكی یاسایی و سروشتی خۆیان داوای سه‌ربه‌خۆبوون ده‌كه‌ن، وا ده‌كات ئه‌و میله‌ته جینۆساید بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، هه‌مووی له ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه دروست ده‌بێ، جیا له‌وه‌یش هانی كورده‌كان ده‌دا له مه‌ودوا دژی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو بنێن و له‌گه‌ڵ ڕووس و ئێرانییه‌كان بكه‌ونه گفتوگۆ به تایبه‌ت له سووریا.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كانی سووریا و كۆمه‌ڵكوژیان بكات، ئه‌وا له هه‌ر كاتێك دا ئێرانیش بیه‌وێ به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ میلیشیا شیعه‌كانی عێراق دووباره جینۆسایدی كورد له عێراق ده‌كاته‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی سه‌دام به‌رانبه‌ر به‌و نه‌ته‌وه‌یه كرد و به گازی كیمیایی بۆردمانی كردن.
كاریگه‌ری ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و بازنه‌یه فره‌وانتر ده‌بێ و بزووتنه‌وه توندڕۆكانی میسڕ و ئوردنیش دووباره ده‌ست به چالاكی و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌نه‌وه و له‌و وڵاتانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، به تایبه‌تی ئیخوانه‌كان كه ڕیشه‌یی قووڵیان له وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه، سه‌رۆكی میسڕ له‌وباره‌وه چه‌ندان جار دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌دی خوێن‌ڕێژ له‌ناو بچێ، چۆن گرووپه توندڕۆكان و ئیخوان موسلیمین و حه‌ماس ده‌توانن له نیمچه دوورگه‌ی سینا كرده‌ی تیرۆریستی فره‌وان دژی حكوومه‌تی میسڕ ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ریه‌ك له ئیخوان موسلیمین و سه‌له‌فی و حزبه ئیسلامییه‌كانی عێراق و گرووپه توندڕۆكان به وردی له عێراق و ئوردنیش له جموجۆڵدان و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوانیان دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی هاشمییه‌كان له ئوردن ببنه‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه.
نا جێگیری ستراتیج و مامه‌ڵه‌ی جیپۆله‌تیكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كان ناچار ده‌كات به‌ره‌و ڕووسیا و ئێران بسووڕێنه‌وه و ببن به هاوپه‌یمان و پشتیوانی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه له ناوچه‌كه، هه‌ر ئه‌مه‌یش بوو ماتیسی وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی هۆشداری دا و گوتی، پێویسته واشنتن ڕێز له هاوپه‌یمانه‌كانی بگرێ و نه‌یانكا به قوربانی، به‌ڵكوو هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بدات و پابه‌ندی به‌ڵێنی شه‌ره‌ف بێ و بیانپارێزێت.