تونێلێك داخرا

:: AM:09:23:21/01/2019 ‌
هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت بەهۆی كاركردن تێیدا، بۆیە شوفێران ئێستە ناتوانن سوود لەو ڕێیە وەربگرن.

ئەمڕۆ دووشەم 21ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگەدارییەكیدا هاتووە، شوفێران ئاگەدار دەكەینەوە بەهۆی چاكسازی لە تونێلی دەربەندیخان، بۆ ماوەی چوار رۆژ تۆنێلی دەربەندیخان دادەخرێت. 

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، ڕێكەوتی ۲۱ / ۱ / ۲۰۱۹ بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێ بەهۆی ئەوەی چاكسازی تێدا دەكرێت لە لایەن شارەوانی دەربەندیخانەوە.

 ئەوەیش خراوەتە ڕوو، لە ئەگەری زوو تەواوبوونی كارەكانی هاووڵاتییان ئاگەدار دەكرێنەوە، هەروەها هاتوچۆی گەرمیان رێی بەدیلی بۆ شۆفێران دۆزیوەتەوە بۆ هاتوچۆ كە ڕێی سەرشاخی بەرانان كراوە دەبێت و وە ڕێ بە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك دەدرێ بەمەرجێ بتوانێ بە ئاسانی و سەلامەتی تێپەڕێت لەسەر شاخەوە.

ئەو ئاگەدارییەی هاتوچۆی گەرمیان لە كاتێكدایە لە كاتی بارانبارین و بوومەلەرزە چەندان جار ئەو تونێلە داخراوە.
 




وشە - رامیار جەواد