یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو لە یارییەكی خولی ئیسپانیادا بەرامبەر یانەی لیگانیس سەركەوتنێكی زەحمەتی بە دەستهێنا.
درەنگانی شەوی رابردوو یانەی بەشەلۆنە لە گەڕی 21ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە زەحمەت و بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی لیگانیسی بردەوە.
لە خولەكی 32ی گێمی یەكەمی یارییەكەدا عوسمان دێمبێلێ یانەی بەرشەلۆنەی كردە خاوەنی گۆڵێك و بەمەش هێرشبەرە لاوە فڕەنسییەكە ژمارەی گۆڵەكانی ئەم وەرزەی لە خولی ئیسپانیا كردە 8 گۆڵ.
لە گێمی دووەمیشدا مارتن بریسویت لە خولەكی 57 گۆڵی یەكسانبوونەوەی بۆ یانەی لیگانیس تۆمار كردەوە.
دوای ئەم گۆڵە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە ناچاری لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی هێنایە ناو یاریگە و لە خولەكی 71 بە لێدانێكی بەهێز گۆڵێكی بۆ لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی دروست كرد.
بەر لە تەواوبوونی یارییەكەش لە خولەكی 92 میسی تۆپێكی تری بەهێزی ئاراستەی گۆڵ كرد و گۆڵپارێزی یانەی لیگانیسیش نەیتوانی رووبەڕووی ببێتەوە و بەو هۆیەوەش یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ سەركەوتنێكی تری لە خولی ئیسپانیا بەدەستهێنا.
بەم سەركەوتنە یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەكانی كردە 46 و هەر لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیا مایەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ نزیكترین ركابەری كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدە كردە 5 خاڵ، یانەی لیگانیسیش ژمارەی خاڵەكانی لە 22 و ریزبەندی 13ی یانەكان مایەوە.