دوێنێ یەكشەم یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی ئاسیای 2019 لە وڵاتی ئیماڕات دەستی پێ كرد و تێیدا بە فەرمی هەرسێ هەڵبژاردەی ڤێتنام و چین و ئێران سەركەوتن بۆ قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتییەكە.
هەڵبژاردەی ڤێتنام بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی 2-4 گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئوردنی بردەوە كاتێك لە كاتی ئاسایی و زیادكراودا بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسان بوون.
هەڵبژاردەی چینیش بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ لە هەڵبژاردەی تایلاندی بردەوە.
لە یارییەكی تریشدا هەڵبژاردەی ئێران بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە.
ئەمڕۆ دووشەمیش هەر لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی ئاسیادا 3 یاریی تری گرینگ و بەهێز بەڕێوە دەچێت بەمشێوەی خوارەوە:-
سەعات 2ی دوای نیوەڕۆ / ژاپۆن – سعوودییە
سەعات 5ی سەر لە ئێوارە / ئوستڕالیا – ئۆزبەكستان
سەعات 8ی شەو / ئیماڕات – قیرغستان