لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت و لە هەندێك كاتدا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، بە گشتی پلەكانی گەرمی كەمێك هەڵدەكشێن.
ئەمڕۆ دووشەم لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 12 پلەی سیلیزی و نزمترینی دوو پلە دەبێت. لە سلێمانی نزمترین پلە دوو پلە ژێر سفر و بەرزترینی 10 دەبێت هاوكات لە دهۆك پلەكانی گەرمی لە نێوان پلەیەك ژێر سفر و 10 پلە سەرووی سفر لە ئاڵوگۆڕدا دەبن. لە كەركووك بەرزترین پلە 13 و نزمترینی یەك دەبێت.
بۆ سبەی سێشەم پلەكانی گەرمی كەمێك بەرزتر دەبنەوە و لە هەولێر نزمترین پلەی گەرمی سێ و بەرزترینی 13 تۆمار دەكرێت، لە سلێمانی نزمترین پلە یەك پلە ژێر سفر دەبێت و بەرزترینی 11 پلەی سیلیزی پێشبینی دەكرێ و لە دهۆك پلەكان لە نێوان سفر و 11 و لە كەركووكیش لە نێوان دوو و 14 لە هەڵبەز و دابەزدا دەبن.