بەرشەلۆنە بڕیاریداوە كۆتینیو بفرۆشێ و بە پارەكەشی نیمار بگەڕێنێتەوە

:: AM:10:50:21/01/2019 ‌

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی بفرۆشن و بە پارەكەشی هاوینی داهاتوو نیمار دا سیلڤا لە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بگەڕێننەوە ریزی یانەكەیان.

نیمار لە هاوینی 2017 بە گرێبەستێك كە بەهاكەی 222 ملیۆن یۆرۆ بوو نیماری فرۆشت بە یانەی پاریس سان جێرمان.

رۆژنامەی (ئێكسپرێس) بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە چاوخشانەوە بە هەموو ئەو دەستەوارانە بكەن كە بۆ كڕینی كۆتینیو ئاراستەیان دەكرێ.

نوێترین داواكاریش بۆ كڕینی كۆتینیو لەلایەن یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە پێشكەش بە یانەی بەرشەلۆنە كراوە و بەهاكەشی 115 ملیۆن یۆرۆ بووە.

رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە یانەی بەرشەلۆنە ئێستا بیر لەوە دەكاتەوە دەستەوارەكەی یانەی چێڵسی قبووڵ بكات و پارەی زیاتریش كۆ بكاتەوە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بتوانێ نیمار بگەڕێنێتەوە ریزی یانەكەی.

كۆتینیو لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا نەیتوانیوە ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات و هەر لەبەر ئەمەشە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لە بەشێكی زۆری یارییەكاندا لەسەر كورسی یەدەگ هێشتوویەتییەوە و لە شوێنی ئەویش یاریی بە عوسمان دێمبێلێی ئەستێرەی لاوی فڕەنسی كردووە.

جێی باسە نیمار لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك ئاماژەی بەوەدابوو كە پەشیمانە ریزی یانەی بەرشەلۆنە و هاوڕێكانی لەو یانەیە بە جێهێشتووە و جەختیشی كردبووەوە كە ئارەزوو دەكات دووبارە بە درێسی ئەو یانەیە لەنێو یاریگەی كامپ نوو یاری بكاتەوە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م