كجێكی لبنانی له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی یه‌كێك له هه‌لی كاره‌كاندا، سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كرد كه داوای كارمه‌ندیان كردبوو، كه‌چی له‌وێ ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ بڵاوی كرده‌وه، كچێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵی لبنانی له "ذوق مصبح" كه لادێیه‌كی ئه‌و وڵاته‌یه، چووه‌ته ده‌زگایه‌ك كه داوای كارمه‌ندیان كردووه، به‌ڵام له‌وێ كاریان لێی نه‌ویستووه و ئازاریان داوه.
س.ع ناوی ئه‌و كچه‌یه، له ماڵی خۆیانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی بۆ ڕێنیشانده‌ری هاتبوو، به پاس چووه بۆ ناوچه‌یه‌كی دوور له لادێكه‌یان، له‌وێ چاوه‌ڕێی كردووه كۆمپانیا یان ده‌زگایه‌كی گه‌وره ببینێت، به‌ڵام كوڕه‌كه ته‌نیا بردوویه‌تییه ماڵێكی چۆڵ.
له‌و ماڵه چۆڵه‌دا، كوڕه‌كه چه‌قۆیه‌كی هه‌ڵگرتووه و كچه‌كه‌ی پێ بریندار كردووه، دواتر ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری و به‌جێی هێشتووه.
س.ع ئه‌و كوڕه‌ی له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان له خولێكدا ناسیبوو، له‌و كاته‌وه باسی له كاره‌كه كردبوو كه هه‌لی كاری لایه و كچه‌كه‌ش به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه باوه‌ڕی پێی كردبوو.