179 ژن له سلێمانی له ترسی هه‌ڕه‌شه په‌نایان بۆ خانه‌ی داڵده‌دانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بردووه، كه زۆرترینیان ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 22 ساڵدایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، "عومه‌ر گوڵپی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای سلێمانی، ورده‌كاریی ئاماری ئه‌و ژنانه‌ی به "وشه" دا، كه په‌نایان بۆ خانه‌ی داڵده‌دان بردووه.
گوڵپی گوتی: ئه‌و ژنانه‌ی پێوه‌ندییان به خانه‌كان كردووه، ژماره‌یان 179 ژن ده‌بن, هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ سه‌ر ژنان و كچان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له كۆی ئه‌و ژنانه‌ی پێوه‌ندییان به خانه‌كه كردووه، 152 ژنیان ماڵه‌كانیان به‌جێ هێشتووه، به‌ڵام ته‌نیا 27 ژن له خانه‌كانی داڵده‌دان له سلێمانی ده‌مێننه‌وه.
ز‌یاتر گوتی: 56 منداڵیش به هه‌مان شێوه پێوه‌ندییان پێوه كردووین، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا شه‌شیان له خانه‌كه ده‌مێننه‌وه، ئه‌وانیش به هۆكاری جیاواز ڕوویان تێ كردووین.
ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته خانه‌ی داڵده‌دان، ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 17 ساڵیدایه، هه‌روه‌ها زۆرترین حاڵه‌ت له نێوان 18 ساڵ بۆ 22 ساڵ بووه.
"شه‌ونم حه‌مه كه‌ریم" توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به "وشه"ی گوت: كاتێك ژن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بێت و دۆخێكی ئاڵۆزی بۆ دروست بكرێت ناچار په‌نا ده‌باته به‌ر خانه‌ی داڵده‌دان، یان كاتێك له ناو خێزانی كێشه‌یه‌ك دروست ده‌بێت بۆ پارێزگاری كردن له خۆی ئه‌و شوێنه هه‌ڵده‌بژێرێت.
گوتیشی: له‌راستیدا ژن حه‌ز به‌و جۆره كاره ناكات، به‌ڵام كاتێك ترس له‌سه‌ر ژیانی هه‌بێت ناچار ده‌بێت ئه‌و شوێنه هه‌ڵبژێرێت و په‌نای بۆ ببات، چونكه دڵنیایه شوێنێكی پارێزراو ده‌بێت بۆی له هه‌ر حاڵه‌تێكدا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی