ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه كارمه‌ندانی خۆبه‌خش له سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان كردووه و جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت، گرفت بۆ بنكه و مه‌ڵبه‌ند و به‌شه‌كان دروست بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، كارمه‌نده خۆبه‌خشه‌كانی ته‌ندروستیی سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای ئه‌وه‌یان كردووه بكرێنه گرێبه‌ست وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكوومی هه‌ڵوێستیان هه‌بووه و بایكۆتی كاره‌كانیان كردووه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و كارمه‌ندانه له ته‌واوی به‌شی و بنكه و مه‌ڵبه‌ند و نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی هه‌ن و ژماره‌یان سێ هه‌زار كارمه‌ند ده‌بن و ئێسته به‌و هۆیه‌وه به‌شێكیان بایكۆتیان كردووه و فه‌رمانبه‌ره حكوومییه‌كان ئه‌ركیان زیاتر قورس بووه.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها گوتی، به‌هۆی بایكۆتی ئه‌و كارمه‌ندانه‌وه گرفت له به‌شه‌كانی ته‌ندروستی دروست بووه، چونكه ئه‌وان هاوكار و یارمه‌تیده‌رێكی باشی ته‌ندروستی و فه‌رمانبه‌ره‌كانی تر بوون.
ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت داوامان له حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ت كردوه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی دامه‌زراندنی گرێبه‌ست هه‌یه با ئه‌م كارمه‌ندانه بكرێنه هه‌میشه‌یی چونكه له ساڵانی رابردوو ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند وازیان له كارهێناوه وخانه‌نشین بون و مۆڵه‌تیان كردووه و دامه‌زراندنیش نه‌بووه بۆ شوێنیان.
هه‌فته‌ی رابردوو كارمه‌نده خۆبه‌خشه‌كانی ته‌ندروستی كه ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه وه‌ك خۆبه‌خش كارده‌كه‌ن له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گردبونه‌وه و داوایان كرد بكرێنه گرێبه‌ست و به‌هۆیه‌وه بایكۆتیان كرد.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی