له ڕێگه‌ی پۆستێكی ئینستاگرامه‌وه، ئه‌كته‌رێكی میسری داوا له هه‌وادارانی ده‌كات پرسیاری لێ بكه‌ن و هاشتاگی ئه‌و به‌كار بهێنن، ئه‌ویش له نزیكترین كاتدا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ڕانیا یوسف ئه‌كته‌ری میسری، له نوێترین پۆستیدا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، هاشتاگێكی به ناوی #askrania به مانای "له ڕانیا بپرسه" دروست كردووه، داوای له هه‌وادارانی كردووه پرسیاری لێ بكه‌ن.
له ژێر پۆسته‌كه‌ی نووسیویه‌تی: ده‌توانن له هه‌ژماره‌كانی خۆتانه‌وه پرسیارم لێ بكه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بیبینم ئه‌م هاشتاگه دانێن و منیش له كورتترین ماوه‌دا وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه.
ئه‌م هاشتاگه‌ی ڕانیا هه‌رایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ستیان به پرسیاره باو و تایبه‌ته‌كانیش له‌و ئه‌كته‌ره كردووه، ئه‌ویش وه‌ڵامی هه‌ندێكیان داوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ڕانیا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌ید یوسف ناسراو به ڕانیا یوسف، ئه‌كته‌رێكی 45 ساڵی ناسراوی میسرییه، هه‌ر له گه‌نجییه‌وه له‌ناو دنیای هونه‌ردا ده‌ركه‌وتووه و به‌شداری ده‌یان فیلم و درامای كردووه.