به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نابێت یاریده‌ده‌ری پزیشكی له ده‌رمانخانه‌كان ده‌رمان به هاووڵاتییان بدات، سه‌ره‌تا له سنووری پارێزگای دهۆك بڕیاره‌كه له شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش جێبه‌جێ كرا و نزیكه‌ی 71 ده‌رمانخانه داخران.
نارین عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له سنووری شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ست كرا به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی كه پزیشكی یاریده‌ده‌ر كار تێدا ده‌كات".
زیاتر گوتی، " نابێت هیچ پزیشكێكی یاریده‌ده‌ر له‌ناو ده‌رمانخانه‌كان كاربكه‌ن و ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی به هاووڵاتییان و نه‌خۆش بدات، بۆیه له كۆی 81 ده‌رمانخانه‌ی سنووری شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ته‌نیا 10 ده‌رمانخانه پزیشكی ده‌رمانساز تێدا هه‌یه و پێویسته له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی بریاری داخراوه‌بوونیان داوه پزیشكێكی ده‌رمانساز بێنن ئه‌گینا ناتوانن كار بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی پزیشكی ده‌رمانساز دێن".
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌پرسه حكوومییه بڕیاره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌رووی سه‌لامه‌تییه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه بۆ هاووڵاتییان.
شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش له سێ شاره‌دیێ و زیاتر له 300 گوند پێكدێت و 80 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته به‌شی باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك و نزیكه‌ی 130 هه‌زار كه‌س تێدا نیشته‌جێن.
به‌رده‌ڕه‌ش/نه‌وزاد هلۆری