وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كرد، ئه‌وانه‌ى كه‌لوپه‌لى پاڵاوگه‌ى بێجیان دزیوه، هه‌ر خۆیان پێوه‌ندییان به وه‌زاره‌ت كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵیان داوه كه‌لوپه‌له دزراوه‌كان به وه‌زاره‌ت بفرۆشنه‌وه.
سامر غه‌زه‌بانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق
راى گه‌یاند، كه‌سانێك هه‌ن له عێراق كه‌لوپه‌ڵى بێجیان دزیوه و دواتر له كاتى ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت بۆ چاككردنه‌وه‌ى پاڵه‌وگه‌كه ئه‌و كه‌سانه پێوه‌ندیان به‌وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه كردووه و پێشنیارى فرۆشتنى هه‌مان كه‌لوپه‌لیان بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وت كردووه.
به‌ڵام وه‌زاره‌ت ئاماده نه‌بووه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بكڕێته‌وه، چونكه به‌شێكى زۆرى له‌ناوچوون له‌كاتى هه‌ڵگرتیان تێكچوون.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باس له‌وه ده‌كات ئێسته وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌و پاڵاوگه‌یه زیاد بكاته‌وه و ئاشكرایشى ده‌كات كه به‌رهه‌مى پاڵاوگه‌كه ئێسته %45ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه پێشتر هه‌یبووه.
كاتێك رێكخراوى تیرۆریستى داعش چه‌ند شارێكى گرینگى عێراقى داگیركرد، به‌شێكى زۆر له پاڵه‌وگه‌و كێلگه‌ى عێراقى كه‌وته ژێر ده‌ست و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد فرۆشتنى نه‌وت به قاچاغ یه‌كێك له سه‌رچاوه داراییه‌كانى داعش بێت.