سەرۆك بارزانی و ئەیاد عەلاوی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ‌ دەكەن

:: PM:05:12:21/01/2019 ‌
سەرۆك بارزانی و ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 21ی كانوونی دووەم، بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك بارزانی، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی كردووە.

وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەیش تەوەرێكی تری دیدارەكەی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەیاد عەلاوی بوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم