مه‌گنیسیۆم كانزایه‌كی ره‌نگ زیوییه یه‌كێكه له گرنگترین كانزاكان بۆ له‌ش به‌شداری له كرداره ورده‌كانی له‌ش ده‌كات وه‌ك دروستكردنیDNA و رێگه له نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و زه‌هایمه‌ر ده‌گرێت، رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له كاره‌كانی له‌شدا. سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م كانزایه زۆر به‌ئاسانی ده‌دۆزرێته‌وه له زۆر خۆراكدا هه‌یه وه‌كو ئا‌ڤۆگادۆ، باوی، هه‌نجیر، سه‌وزه‌كان به‌گشتی.
مه‌گنیسیۆم چیه؟
ئه‌م كانزایه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له پێكهاته‌ی كانزایی پێكدێت، به‌شداری له ئه‌لیكترۆلایتی له‌ش ده‌كات، چواره‌مه له ریزبه‌ندی ئه‌م كانزایانه‌ی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له له‌شدا هه‌ن. ئێسكه‌كان و ماسولكه‌كان و شانه به‌رێژه‌ی %99 مه‌گنیسیۆمیان تێدایه ته‌نیا %1 له خوێن پێكدێت، پێوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه له نێوان كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌گنیسیۆم و نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی زه‌هایمه‌ر و به‌رگری ئه‌نسۆلین و ژانه‌سه‌ر و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌می و به‌رزی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی دڵ.
سپێناخ و سه‌وزه‌كانی تر سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی مه‌گنیسیۆمن، ئه‌و رووه‌كانه‌ی په‌ین له چاندنیدا به‌كارده‌هێنرێت رێژه‌ی مه‌گنیسیۆم تێیدا زیاتره و تاوانای مژینی زیاتر ده‌كات به‌مشێوه‌یه‌ش له رێگه‌ی خواردنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ له‌شی مرۆڤ.
ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به مه‌گنیسیۆم وه‌كو (سپێناخ، سلق، قاوه‌ی تاڵ، تۆوی كوله‌كه، باوی، پاقله‌ی ره‌ش، ئا‌ڤۆگادۆ، هه‌نجیر، ماست له‌گه‌ڵ مۆز).
سووده‌كانی مه‌گنیسیۆم بۆ له‌ش:
یه‌كه‌م: په‌ستانی خوێن ئاسایی ده‌كاته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌یی په‌ستانی خوێن هۆكارێكه بۆ چه‌ندان نه‌خۆشی له له‌شدا وه‌كو ئاڵۆزی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. به‌ڵام مه‌گنیسیۆم یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌یی په‌ستانی خوێن ده‌دات و به‌مه‌ش سیسته‌می دڵ و بۆریه‌كانی خوێن به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه. بۆیه پێویسته دڵنیا ببیته‌وه له رێژه‌ی ئه‌و مه‌گنیسیۆمه‌ی كه رۆژانه ده‌یخۆیت. هه‌روه‌ها پێویسته پۆتاسیۆم زیاد بكرێت، چونكه پارێزگاری له ئه‌لیكترۆلایتی له‌ش ده‌كات.
دووه‌م: كاركردنی له‌ش به‌هێز ده‌كات، ئاستی مه‌گنیسیۆم كاریگه‌ری باشی هه‌یه له‌سه‌ر كاركردنی له‌ش. له ماوه‌ی چالاكی جه‌سته‌یدا وه‌كو راهێنان و جوڵه‌ی زۆر به‌كارهێنانی مه‌گنیسیۆم وزه‌یه‌كی زیاتر به‌له‌ش ده‌دات و رێگه له هیلاكبوون ده‌گرێت، باشتر وایه وه‌رزشوانه‌كان به‌هێزكه‌ری مه‌گنیسیۆم به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌یه‌كی زیاتریان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رك و چالاكییه‌كان.
سێیه‌م: هه‌بوونی مه‌گنیسیۆم له له‌شدا به‌رێَژه‌یه‌كی گونجاو یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن ده‌دات و به‌مه‌ش رێگه له چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌گرێت. له چه‌ندین توێژینه‌وه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه مه‌گنیسیۆم توانایی كه‌مكردنه‌وه‌یی هه‌وكردنی هه‌به له له‌شدا به‌رێژه‌یه‌كی زۆر.
چواره‌م: رێگه له ژانه‌سه‌ر ده‌گرێت، كه‌مبوونه‌وه‌یی ئاستی مه‌گنیسیۆم له له‌شدا هۆكارێكه بۆ دروستبوونی ژانه‌سه‌ر.بۆیه باشتر وایه رێژه‌ی مه‌گنیسیۆم له له‌شدا رێكبخرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ژانه‌سه‌ر بگیردرێت ته‌نیا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا.