به‌پێى نووسراوێك كه له چه‌ندان ماڵپه‌ڕى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌تى داد دیار ده‌كات و وه‌زیرى په‌روه‌ره‌ده‌یش ده‌گۆڕێ.
ئه‌مڕۆ چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى نووسراوێكى عادل عه‌بدولمه‌هدیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا دادوه‌ر ئه‌ركان قادر وه‌لى بۆ پۆستى وه‌زیرى داد پێشنیار ده‌كات و له برى شه‌یما حه‌یالیش سفانه حوسێن حه‌مدانى بۆ پۆستى وه‌زیرى په‌وه‌رده پێشنیار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
به‌پێى نووسراوێكى تریش كه هاوكات له‌گه‌ڵ نووسراوه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق نامه‌یه‌كى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ناردووه و تێیدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو كاندیده هیچ دۆسیه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نییه.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له 24 تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، حكوومه‌تێكى به 14 وه‌زیره‌وه راگه‌یاند، به دوو قۆناغى دواتریش پێنج وه‌زیرى تر‌ى له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، كه دواجار ته‌نیا وه‌زاره‌تى داد و به‌رگرى و ناوخۆ بێ وه‌زیر مابوونه‌وه، به‌ڵام دواتر كه ئاشكرا بوو براكه‌ى شه‌یما حه‌یالى وه‌زیرى په‌روه‌رده یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده‌كانى داعش له‌شارى مووسڵ، ئه‌و وه‌زیره ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش به عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد.