گۆرانیبێژى لاو "میران عەلی" بۆ جاری دووەم له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتوب نوێترین کلیپێکی بە شێوەزاری کرمانجی بە ناوی "دگەل تە" بڵاو کردەوە.
میران عەلی کلیپی "دگەل تە" بە شێوەزاری کرمانجی بڵاو کردەوە، کە ئاواز و هۆنراوەی وێرانە، سیامەک فەقێزادە کاری میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە، ئەڕەنجمێنتی وێران پڕۆدەکشنە و لە ڤینۆ ستۆدیۆ تەواوی کارەکانی تری بۆ بە ئەنجام گەیەنراوە.
هه‌وادارانى به هه‌ردوو شێوه‌زاره‌كه ده‌ستخۆشیان لێ كردووه كه ئه‌مه دووه‌م جاره هه‌وڵى ڕ‌ازى كردنى دڵى هه‌موو هه‌واداره‌كانى ده‌دات و وه‌ك تاكه هونه‌رمه‌ند گوێى بۆ داخوازییه‌كانیان ده‌گرێت و هیچ لایه‌ك بێ به‌ش ناكات.
میران عەلی لە دایکبووی ساڵی 1995، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندان کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە و لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە، "دگەل تە" دەبێتە دووەم کلیپی بەشێوەزاری کرمانجی پێشتر گۆرانی "جانێ وەرە"ی بە هەمان زاراوە بڵاوکردبووەوە.