رێی سه‌ره‌كی نێوان سۆران - سیده‌كان له چه‌ند شوێنێكدا رۆچووه و هاووڵاتییان به ترسه‌وه هاتوچۆی تێدا ده‌كه‌ن، به‌رپرسی چاككردنه‌وه و پاراستنی رێگا و بانی سۆرانیش ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵاتی چاككردنه‌وه‌مان نییه".
ته‌لعه‌ت سولێمان شوفێرێكی رێی سیده‌كانه به "وشه"ی راگه‌یاند، "رۆژانه هاووڵاتییان له شاره‌دێی سیده‌كان بۆ شارۆكه‌ی سۆران ده‌گوازمه‌وه، رێگاكه جه‌نجاڵی له‌سه‌ره و هاتوچۆی زۆری تێدا ده‌كرێت، له‌كاتێكدا چه‌ند شوێنێكی رێگاكه رۆچووه و به‌ترسه‌وه شۆفێران ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ ده‌خوڕن، ئه‌گه‌ر شوفێران له‌و شوێنه شاره‌زا نه‌بن رووداوی نه‌خوازراو دروست ده‌بێت، بۆیه داوكارین له حكوومه‌ت په‌له بكه‌ن له چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه".
لاى خۆیه‌وه ئه‌ندازیار خوسره‌ت سادق به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی چاككردنه‌وه و پاراستتی رێگاوبانی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، "گوندی بادلیان به‌هۆی زۆری ئاوی ژێر زه‌وی رۆچووه، به‌ڵام بۆ ئه‌م جۆره رووداوانه باشتر وایه شاره‌دێی پێوه‌ندار نووسراوی فه‌رمی بداته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان له هه‌ولێر، چونكه ئێمه ده‌سه‌ڵاتی چاككردنه‌وه‌مان نییه.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی چاككردنه‌وه و پاراستتی رێگاوبانی سۆران ده‌ڵێ، "بودجه‌ی پێویست له‌به‌ر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێمه‌دایه له هه‌ولێر، ته‌نانه‌ت به كرێ گرتنی ئامێرێك بۆ چه‌ند سه‌عاتێكیش بێت رازامه‌ندی ھه‌ولێری ده‌وێت و ھه‌رئه‌وانیش ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن و خه‌رجی بگرنه ئه‌ستۆ بۆ چاككردنه‌وه‌ی رێگاكه".
رێی سۆران - سیده‌كان رێی زیاتر له 250 گونده و رۆژانه هاتوچۆی زۆری تێدا ده‌كرێت، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كاری قیرتاو كردنی له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ كراوه، به‌هۆی سه‌ختی رێگاكه دوای دروست كردن چه‌ند شوێنێكی رێگاكه رۆچووه.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی