بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات له دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق ده‌كرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.
خه‌دیجه عه‌لى بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، له دانیشتنى سبه‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2019 ده‌كرێت و هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌ش ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
خه‌دیجه عه‌لى ده‌ڵێ" دواى وه‌رگرتنى ته‌واوى گۆڕانكارییه‌كان كه به‌پێى تێبینى په‌رله‌مانتاران كراوه، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ده‌كرێت و دواتریش ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه بێئه‌وه‌ى له ناو دانیشتنه‌كه تاوتوێى سه‌رجه‌م تێبینیه‌كان بكرێت".
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌شى ده‌ڵێ "ته‌نیا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ى شاره‌كان و رێژه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت له‌گه‌ڵ پشكى شاره‌كان له پڕۆژه‌كان".
ئه‌م قسانه‌ى بڕیارده‌رى په‌رله‌مان له‌كاتێكدا دێت تا ئێسته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه به‌پێى نووسراوێك كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدى كاندید بۆ وه‌زاره‌تى داد داناوه و وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش ده‌گۆڕێت، له‌مباره‌یه‌وه بڕیارده‌رى په‌رله‌مان پێشبینى ده‌كات له دانیشتنى رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو ده‌نگ به‌م دوو كاندیده بدرێت.