گرێبه‌ستی ئێران – كۆنترا به یه‌كێك له ڕووداوه به‌ناوبانگه‌كان داده‌نرێ، كه كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕزگاركردنی خۆی له شه‌ڕی عێراق و ئێران ناچاربوو ئه‌نجامی بدا، سه‌ره‌ڕای دوژمنكاری زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، به‌ڵام له گرێبه‌ستێكی نهێنی چه‌كی له ئه‌مه‌ریكا كڕی و مۆسادی ئیسرائیلیش چه‌كه‌كانی بۆ گواسته‌وه.
گرێبه‌سته‌كه له ئاب / ئۆگه‌ستی 1985 له پاریس له نێوان جۆرج بۆشی باوك كه ئه‌وكات جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو له سه‌رده‌می رۆناڵد ریگان، له‌گه‌ڵ ئه‌بو حه‌سه‌نی به‌نی سه‌در به ئاماده‌بوونی ئاری بن میناشی ئه‌فسه‌ری مۆساد واژووكرا، كه ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه بریتی بوو له كڕینی سێ هه‌زار مووشه‌كی جۆری تاو و مووشه‌كی جۆری هۆكی دژه فڕۆكه و دژه تانك، له به‌رانبه‌ردا ئێران پێنج هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكای له لبنان ئازاد ده‌كرد، كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه گیرابوون.
ئیسرائیل له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی پێ درا و به فڕۆكه‌یه‌كی جۆری دی سی 8 وه‌ك یه‌كه‌م كاروان 96 مووشه‌كی جۆری تاوی گه‌یانده تاران، هاوكات ملیۆنێك و 217 هه‌زارو 410 دۆلار خرایه سه‌ر حسابی تاران له بانكێكی سویسرا، كه ئه‌و پاره‌یه هی بازرگانێكی چه‌كی ئێرانی بوو به ناوی "قوربانی فه‌ر" له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاره‌كانی بلۆككرابوو، دواتر 18 مووشه‌كی تر له پرتوگال و ئیسرائیله‌وه گه‌یه‌نرانه ئێران، پاشان 62 مووشه‌كی تر هه‌ر ئیسرائیل بۆ كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕه‌وانه كرد.
ئێران – كۆنترا، به ئێران گێتیش ناو ده‌برێ و وه‌ك ئابڕووچوونێكی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێ، چونكه له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ناوی شه‌یتانی گه‌وره ناو ده‌بران و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تارانی دوای شا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ڕه‌ت ده‌كرده‌وه و كاری بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌كرد، به‌ڵام ئاشكرابوونی گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و مامه‌ڵه و دانوستاندن له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه ئابڕووچوونێكی گه‌وره‌ی ئێران و ته‌ناه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوخۆی ئه‌مه‌ریكایش دروست كرد، به‌وهۆیه‌وه رۆنالد ریگان له هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا تووشی شكستێكی گه‌وره‌بوو.
له‌م دواییه سیمۆر هرش نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی چه‌ند زانیاری و نهێنییه‌كی تری له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه ئاشكراكرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه جۆرج بۆشی باوك كه ئه‌وكات جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، گرووپێكی تایبه‌تی له ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆی دروستكردبوو، بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه نهێنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه دا، ئارسه‌ر مۆرۆ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گرووپه‌ی ده‌كرد، جه‌نه‌رال ریچار سیكۆردیش ڕۆڵی باڵای ده‌بینی و له 1989 له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا درۆی كرد و به توندی دژی ئه‌وه وه‌ستایه‌وه كه گرێبه‌ست له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌بووبێ.
ئه‌و چه‌ك و هاوكارییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ناوی گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ ئۆپۆزسیۆنی نیگاراكوا ئه‌و مووشه‌ك و چه‌ك و پارانه ڕه‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرا، ئۆپۆزسیۆنی نیگاراكوا ناویان كونترا بوو، بۆیه گرێبه‌سته‌كه به‌ناوی ئێران – كۆنترا ناوی ده‌ركرد و ئه‌و چه‌كانه‌یش له‌لایه‌ن تارانه‌وه دژی ڕژێمی به‌عس له عێراق به‌كارده‌هێنران، له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئاشكرابوونی گرێبه‌سته نهێنیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دوای ئه‌وه هات، كه كۆنگرێس یاسایه‌كی ده‌ركرد و تێیدا قه‌ده‌غه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری سه‌ربازی و چه‌كی بۆ ئۆپۆزسیۆنی نیگاراكوا په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام دواتر هه‌ر چه‌ك له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ڕۆیشت و سه‌ره‌نجام په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كه هه‌ڵدرایه‌وه.
گۆڤاری "شراع"ی لبنانی یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی میدیایی بوو له دنیا كه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی ئاشكرا كرد، دواتر وه‌ك كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كۆتهڵێك دار سه‌رجه‌م میدیاكانی دنیا و ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی گرته‌وه، هه‌ر زوو ئه‌و گرووپه‌ی بۆشی باوك دروستی كردبوو هه‌ره‌سی هێنا و به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، دواتر كۆنگرێس ڕێوشوێنی توندی دژی ئه‌و هه‌وڵه گرته‌به‌ر و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره كرا له‌لایه‌ن گه‌لی ئه‌مه‌ریكاوه.
تووڕه‌یی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بوو كه حكوومه‌تی ڕیگان كۆمه‌كی تارانی كردووه، به‌ڵكوو له به‌رانبه‌ر ئه‌وه بوو، كه چۆن ده‌بێ واشنتن له به‌رانبه‌ر كارێكی نایاسایی هێزه‌كانی نزیك له ئێران كه له لبنان ئه‌نجامیان دابوو و پێنج ئه‌مه‌ریكییه‌كان گرتبوو، كۆمه‌ك و پاره‌یان پێ ببه‌خشرێ تا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاوانیان ئه‌نجام داوه، پاداشت بكرێن له شوێنی ئه‌وه‌ی سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
له كۆتایی ساڵی 1985 دوای ئاشكرابوونی گرێبه‌سته‌كه ویلیا‌م كرۆ و جۆن فیسی له شوێنی مۆرۆ و ریچار له فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دانران، به‌ڵام دواتر بۆشی باوك وه‌ك پاداشتێك مۆرۆی كرده به فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا و فه‌رمانده‌ی ناتۆ له باشووری ئه‌وروپا و دووباره له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆی ئه‌و گرووپه‌ی دروستكرده‌وه.
بۆشی باوك زۆر هاوكاربوو له شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته، به‌شێكیشی دواتر دزه‌یان كرد بۆ ناو میدیاكان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 1992 به‌رانبه‌ر بیل كلینتن بۆشی باوك شكست بهێنێت، ئێسته‌یش ورده‌كاری ئه‌و گرێبه‌سته ورده ورده نهێنی زیاتری له‌سه‌ر ئاشكرا ده‌بێ و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا زیاتر بۆ دنیا ڕوون ده‌كاته‌وه، كه چۆن له یه‌ك كاتدا كۆمه‌كی سه‌دامیان كردووه و له هه‌مان كاتیش چه‌كیان بۆ تاران ناردووه، تا له‌یه‌كتر بكوژن و شه‌ڕ له نێوانیان به‌رده‌وامی هه‌بێت.