وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سووربوونی وڵاته‌كه‌ی له گره‌نتیكردنی هاوپه‌یمانه كورده‌كان دووپات كرده‌وه و پابه‌ندبوونی واشنتنیشی به ڕێگری له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر توركیا و پاراستنی سنووری له‌گه‌ڵ سووریا ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به ناوی رۆبێرت بالادینو گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی دووپاتیان له هاریكاری به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش له سووریا كرده‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، واشنتن سووره له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربوون له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی كورد كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان له سووریا و جه‌نگی تیرۆر ده‌كه‌ن.
ئه‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه ڕۆژی 19 كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش كورده‌كانی خسته به‌رده‌م مه‌ترسی هێرشی توركیا، به‌ڵام دواتر ئه‌مه‌ریكا په‌شیمانبووه‌وه و سووره له‌سه‌ر پاراستنی كورد له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.