به‌ستنی كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی پێشووی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای نیگه‌ران كردووه، به‌غدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا وا ده‌كات كه له میحوهربهندییهكان به‌غدا به‌لایه‌كدا یه‌كلایی ببێته‌وه.
سهعران ئهعاجی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆن له میشیگانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و كۆنگره‌یه ده‌ستی به كار و هه‌نگاوی گرنگ كردووه و ده‌زگای هه‌واڵگری ڕاسپێردراوه كه ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كردووه به وردی دیاریی بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به پێگه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان فه‌رمانی به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك كردووه، كه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان پێكهاتوون، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له میشیگان.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی بینا له‌وباره‌وه گوتی، به‌ستنی كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له ده‌ره‌وه به ته‌واوی ڕه‌تكراوه‌یه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ڕۆڵی خۆی هه‌ڵده‌ستێ و داوای به سزاگه‌یاندنی به‌شدارانی ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كات، دیارترین كه‌سایه‌تیش له ڕیزی به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه، ئه‌یهه‌م سامه‌ڕایی وه‌زیری كاره‌بای پێشووی عێراق بوو.
زیاتر گوتی، ئه‌و گرووپه دنه‌ی بیری به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕژێمی پێشوو له هزریان چه‌كه‌ره‌ی كردووه، بۆیه داوای ڕووخانی سیسته‌می حوكمی ئێسته‌ی عێراق ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ سیسته‌مێكی تری دیكتاتۆری له وڵات بنیات بنێنه‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی جێی ناڕه‌زاییه و هه‌مووان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
له 15ی كانوونی دووه‌م /یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراق له میشیگان به‌سترا، جیا له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی عێراقی، چه‌ندان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران تێیدا به‌شداربوون و كۆنگره‌كه به سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیه‌تی نیشتمانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا سازكرا، به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه داوایان ده‌كرد دان به سیسته‌می ئێسته‌ی سیاسی عێراق نه‌نرێ و نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كرد و داوایان كرد كه حكوومه‌تێكی كاتی به سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری پێشووی عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن، "عه‌بدولواحد شنان ئال ڕبات" پێك بهێنرێت.