بەرشەلۆنە گرێبەستی هێرشبەرێكی نوێی راگەیاند

:: AM:09:28:22/01/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی شەوی رابردوو بە فەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ كیڤن پرێنس بواتینگی هێرشبەری گانی لە یانەی ساسولۆی ئیتاڵی راگەیاند.

گرێبەستەكە بەشێوەی خواستن دەبێت تا كۆتایی ئەم وەرزە و یانەی بەرشەلۆنەش بۆی هەیە ئەم هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵییە لە كۆتایی وەرز بە 8 ملیۆن یۆرۆ بەشێوەی یەكجاری بكڕێت.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەم یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی لەنێو یاریگەی كامپ نوو بواتینگ پێشكەشی دەزگاكانی راگەیاندن و هاندەران بە درێسی یانەكەیان بكات.

بواتینگ پێشتر لە ریزی یانەی میلانی ئیتاڵی یاریی كردووە و شارەزاییەكی باشیشی لە خولی ئیسپانیا هەیە بەهۆی ئەوەی پێشتر لە ریزی یانەی لاس پاڵماس یاری كردووە.

بواتینگ بۆ یارییەكانی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە هاوكاری لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی دوای ئەوەی یانەكە چەند رۆژێك پێش ئێستا مونیر حەدادی فرۆشتبووە یانەی سڤیلییەی ئیسپانی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م