په‌رله‌مانتارانی عێراق 80 واژوویان كۆ كردووه‌ته‌وه، بۆ لێپرسینه‌وه له نه‌عیم روبێعی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی عێراق، به هۆی ئه‌وه‌ی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌وه‌ری ده‌یگرێته‌وه و پێشتر له ڕیزه‌كانی حزبی به‌عس بووه.
ئه‌شواق كه‌ریم ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی بنیاتنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان نه‌عیم روبێعی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌یگرێته‌وه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و به‌ڵكوو كه‌سانی تریش هه‌ن له حكوومه‌تی نوێ پۆستی باڵایان پێ دراوه، هه‌مان یاسا له‌سه‌ریان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
زیاتر
گوتی، 80 په‌رله‌مانتار واژوویان كۆ كردووه‌ته‌وه، بۆ بانگهێشتكردنی روبێعی بۆ په‌رله‌مان و لێپرسینه‌وه و متمانه لێ وه‌رگرتنه‌وه‌ی، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌یشی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و بهێنرێنه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران و متمانه‌یان لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره شیعه‌یه گوتی، حكوومه‌ت و عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڵه‌ی زۆری كردووه له دیارییكردنی كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ پۆستی وه‌زاره‌ت و پۆسته باڵاكانی تری حكوومه‌ت، چونكه به‌شێكیان یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌یانگرێته‌وه و ده‌ستیان سووربووه به خوێنی عێراقییه‌كان، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاسا و كه‌سوكاری ئه‌و هه‌موو قوربانییه كه به ده‌ستی به‌عس ڕۆله‌كانیان شه‌هیدكران و بێسه‌روشوێن كران.