چەند سەعاتێكی تر هیگواین دەبێتە یاریزانی چێڵسی

:: AM:10:07:22/01/2019 ‌

گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی میلانی ئیتاڵی تاڕادەیەكی زۆر لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی چێڵسیی ئینگلیزی نزیك بۆتەوە.

بەرپرسانی یانەی چێڵسی لەگەڵ هیگواین رێككەوتوون بەشێوەی خواستن و تا كۆتایی ئەم وەرزە درێسی یانەكەیان بپۆشێ.

هیگواین لە یاریی رابردووی یانەی میلان بەرامبەر یانەی جەنەوا یاریی نەكردووە، سەرچاوە رۆژنامەوانییە ئیتاڵییەكانیش جەخت لەوە دەكەنەوە كە گینارۆ گاتوزۆی راهێنەری یانەكە بەتەواوی ئەم هێرشبەرە لە پلانەكانی دوور خستۆتەوە.

رۆژنامەی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی رایگەیاند: هیگواین لە چەند سەعاتی داهاتوودا دەگاتە شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگلتەڕا و یانەی چێڵسیش دوای رێككەوتن و ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بە فەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵدا رادەگەیەنێ.

تەنانەت ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەی چێڵسی پلانی داڕشتووە لە یارییەكەی دووسبەی پێنجشەم لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكەتیی ئینگلیزیدا بەرامبەر یانەی تۆتنهام یاریی بە هیگواین بكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م