دیدار مه‌سیفی له هاوینه‌هه‌واری پیرمام له دایك بووه و ژیانی له پیرمام و مووسڵ و توركیا و كه‌نه‌دا به‌سه‌ر بردووه. هه‌م چیرۆك ده‌نووسێت و هه‌میش رۆمان، خاوه‌نی سێ كتێبه، دوو رۆمان و كۆمه‌ڵه چیرۆكێك. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا له‌باره‌ی رۆمانه‌كه‌ی و رۆمان به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی تر دەدوێت.
زۆربه‌ی رۆماننووسه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیان به‌و واتایه‌ی یاداشتنامه‌ی خۆیان ده‌نووسنه‌وه، ئایا گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵی و جوانییه‌كان، تا چه‌ند نه‌مری به رۆمان ده‌به‌خشێت؟
له‌وانه‌یه وه‌ك یاداشت نه‌توانێ چی نوێ بخاته سه‌ر رۆمان. به‌ڵام پێم وایه زۆربه‌ی ئه‌و رۆماننووسانه‌ی جواننووسن و ده‌قی ناوازه و نه‌مریان هه‌یه، رۆژگارێك ناخی منداڵییان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ژاوه، وه‌ك چۆن شووشه‌ی گوڵاو ده‌شڵه‌قێت یان له پڕ ده‌شكێنێت. هه‌ژان له ته‌مه‌نی منداڵیی وه‌ك ئه‌وه وایه كاغه‌زێكی سپیت له به‌رده‌ست بێت و له بری ئه‌وه‌ی وانه‌كانتی له‌سه‌ر بنووسیت، ته‌یاره یان به‌له‌مێكی بچووكی لێ دروست بكه‌یت. تۆلستۆی له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا یه‌كه‌م رۆمانی به ناوی (منداڵی) ده‌نووسێت و له ساڵی 1852 له گۆڤاری سۆڤریمینك بڵاوی ده‌كاته‌وه.
سۆڤریمینك به‌ڵاڤۆكێكی ئه‌هلی ئه‌ده‌بی و هزری بوو كه پۆشكین به پاره‌ی گیرفانی خۆی ده‌ریده‌كرد و به‌هۆیه‌وه كه‌وته باری قه‌رزاری و نه‌بوونی، تا ئه‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن گوگول و چه‌ندان شاعیر و نووسه‌ری تر هاوكاری ده‌كرێت. تۆلستۆی له شوێنێكی ناو رۆمانه‌كه‌دا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌تی منداڵیی، وه‌ها ده‌نووسێت: ئایا هه‌رگیز تازه‌یی، ساده‌یی، پاكی دڵ، حه‌زكردن به خۆشه‌ویستی، باوه‌ڕی پته‌و و شتگه‌لی تری سه‌رده‌می منداڵیت بۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟ چ شتێك له‌م دووانه باشتر هه‌یه كه حه‌زێكی پاكیزه و ئاره‌زوویه‌كی بێ سنوورت هه‌بێت بۆ خۆشه‌ویستی. ئه‌م دوو شته‌ی منداڵی و تاكه پاڵنه‌ره بۆ ژیان.
تۆ له پاشكۆی ڕێگای ئه‌ده‌ب و هونه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (رێگای كوردستان)دا گۆشه‌یه‌كی شیكاری و راڤه‌ییت هه‌بوو كه هه‌ر جاره‌ی له‌باره‌ی كتێبێكی بیانییه‌وه خوێندنه‌وه‌ت بۆی ده‌كرد، بۆچی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ت راگرت؟ له بیری ئه‌وه‌دا نیت دووباره ده‌ست به‌م گۆشه‌یه بكه‌یه‌وه؟
به‌ڵێ، ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی خۆنه‌ویست بوو، له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ كتێبگه‌لێك كه پێم وابوو دره‌نگ ده‌گه‌نه به‌ر دیدگه‌ی خوێنه‌ری كورد. دیاره ئه‌م كاره وه‌ك خوویه‌كی لێ هاتبوو كه من دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر رۆمانێكی تازه، چه‌ندان به‌دواداچوونم له گۆڤار و رۆژنامه كه‌نه‌دایی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌خوێنده‌وه، دواتر خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆمم له‌باره‌ی ده‌قه‌كه ده‌نووسی. بۆ من له‌به‌رئه‌وه‌ی سایتی ده‌نگه‌كان له كه‌نه‌دا بوو و هه‌ستم ده‌كرد هه‌ر له سه‌ره‌تادا زۆر خوێنه‌ری هه‌یه، نووسینه‌كانم له‌باره‌ی رۆمان بۆ ئه‌م سایته ده‌ناردن. له‌و كاته‌ی خه‌ریكی ئه‌م كاره بووم، گۆڤار و رۆژنامه ئه‌ده‌بییه‌كان ژماره‌یان له ئێسته كه‌متر بوون. هه‌رده‌م پێم باش بوو له گۆڤارێكی وه‌ك "رامان یان ئاینده" له گۆشه‌یه‌كدا به ناوی رۆمانی بیانیی خوێندنه‌وه‌كانم بۆ ئه‌م كتێبه تازانه پێشكه‌ش به خوێنه‌ری كورد بكه‌م. لێ هه‌رگیز شتێكی وه‌هام بۆ جۆر نه‌بوو كه به‌هۆیه‌وه بتوانم پتر بره‌و به خوێندنه‌وه‌كانم بده‌م و په‌ل بهاوێژم بۆ وه‌رگێڕانی یه‌ك دوو رۆمانی باش له زمانی ئینگلیزیی بۆ زمانی كوردی.
رێگای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر رێیه‌كی باش و كراوه بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خوێندنه‌وانه بگه‌نه‌وه به كوردستان، نازانم رێگای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر چه‌نده فه‌راهه‌م بووه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌كان بگه‌ن به خوێنه‌رێك كه دوور له ژاوه‌ژاو و دنیای جه‌نجاڵی رۆژنامه‌گه‌ری، حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌كات.
وه‌ستاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه بوو كه من له‌م ژیانه‌ی پێشتر هه‌مبوو دابڕام، هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ساڵانێكه حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌نجامیان بده‌م، كات و پشوویه‌كی باشی گه‌ره‌كه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی تۆ خوێندنه‌وه و راڤه‌ت بۆ ده‌قی بیانی كردووه و له‌م ره‌هه‌نده‌وه كارت كردووه، ئه‌ی بۆچی خوێندنه‌وه و راڤه بۆ ده‌قی كوردیش ناكه‌یت؟
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌قی بیانی كه‌مێك خوێندنه‌وه‌م كردبێت، هه‌ڵبه‌ت ده‌توانم بۆ ده‌قی كوردی چاكتریشی بكه‌م. به‌ڵام ئێسته له‌وانه‌یه ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره كه‌مێك ئه‌سته‌م بێت..
ئایا ئه‌ده‌بی مۆدێرن و پۆست مۆدێرن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تا چه‌ند كاریگه‌ریی به‌سه‌ر چیرۆكی كوردیه‌وه دروست كردووه؟ یا چیرۆكی كوردی چۆن خۆی ئاوێته‌ی ئه‌ده‌بی پۆست مۆدێرن كردووه كه ده‌زانین به‌شێك له چیرۆكی كوردی پشتی به‌گێڕانه‌وه به‌ستووه؟ له نێوان ئه‌ده‌بی مۆدێرن و پۆست مۆدێرن دنیایه‌ك جیاوازی و له یه‌كتر ترازان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی هه‌ر یه‌كێكیان به‌سه‌ر چیرۆكی كوردی شی بكه‌ینه‌وه، پێویستمان به نموونه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له چیرۆك، هه‌روه‌ها ده‌بێت له سه‌ره‌تاوه نێوانی مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه له یه‌كتر هاوێر بكه‌ین و ته‌نیا له وشه‌ی پۆست چڕی نه‌كه‌ینه‌وه و بڵێین یه‌كیان دوای ئه‌ویتر دێت.
مۆدێرنه له‌سه‌ر هێڵێكی راست گوزه‌ر ده‌كات، پۆست مۆدێرنه له‌سه‌ر هێڵ نییه. مۆدێرنه بۆنی ئاسمانی لێ دێت، پۆست مۆدێرنه بۆنی ژن و دنیا و ژیان. مۆدێرنه یۆتۆپیایه، پۆست مۆدێرنه پتر خاكییه. مۆدێرنه ئه‌وروپایی و رۆژئاواییه، پۆست مۆدێرنه فره‌ڕه‌گه‌ز و سه‌رانسه‌رییه.
ئه‌مانه و پتر له ده‌یان جیاوازیی تر كه ده‌كرێت رووی چیرۆكه‌كانی خۆمانی پێ بناسینه‌وه و پۆلێنیان بكه‌ین. له روویه‌كی تریشه‌وه ئه‌سته‌مه بتوانین به وردی چیرۆكێك ناو بنێین چیرۆكی پۆست مۆدێرن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتی به گێڕانه‌وه‌یه‌كی تۆكمه به‌ستووه و لایه‌نه‌كانی تری ژیانی دوای مۆدێرنه‌ی پشتگوێ خستووه.
ئێمه به‌هۆی ئه‌م جیاوازییه به‌ربڵاوه‌ی له نێوان ئه‌ده‌بی مۆدێرن و پۆست مۆدێرن هه‌یه، ده‌توانین یه‌ك به یه‌كی چیرۆكه‌كانمان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و بزانین مۆركی كام رێبازیان به‌سه‌ره‌وه‌یه. له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ نووسه‌ر هه‌رگیز ئه‌وه مه‌به‌ست نییه خۆی دابنیشێت مۆدێلێك هه‌ڵبژێرێت. نووسین وه‌ك له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگ نییه. بۆیه ئه‌و نووسه‌رانه‌ی چیرۆكه‌كانیان به‌شێوه‌ی رووكه‌ش ده‌نووسن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بێكی پۆست مۆدێرن بچێت، ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر چیرۆكنووسه كوردییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به فا‌نتازیا ده‌ده‌ن، گرنگی به ته‌كنیك ناده‌ن، ئایا فا‌نتازیا به‌سه بۆ نووسینی چیرۆك؟
وه‌ك وه‌ڵامێكی ساده و ساكار، له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه ره‌گی فا‌نتازیا له رۆژهه‌ڵات له هی ته‌كنیك مێژوویه‌كی قووڵتری هه‌یه. پێم وایه هه‌ر ئه‌م هۆكاره به ئێمه ده‌سه‌لمێنێت كه چیرۆك و رۆمان به دوو ژانری رۆژئاوایی بزانین. داستا‌نه‌كانی وه‌ك گه‌لگامیش و مه‌هاباهارتا و دواتریش هه‌زار و یه‌ك شه‌وه، ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن كه فا‌نتازیا چۆن لێره هه‌ر له سه‌ره‌تادا به‌كار هاتووه، كه‌چی له رۆژئاوا تا سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دواكه‌وتووه. دواتر به‌هۆی هۆكاره‌كانی شۆڕشی پیشه‌سازی و ژیانی ئاڵۆزی شار ده‌یان ته‌كنیكی تازه‌ی وه‌ك په‌خشان، چیرۆك، شانۆگه‌ری و رۆمان فانتازیای كردووه به ئامرازێكی چاك بۆ ده‌ربڕین.
له دنیای ئه‌مڕۆدا نووسینی ئه‌ده‌بی وه‌ك هه‌ر بواریكی تری ژیان پۆلێن و نه‌خشه‌رێز كراوه، بۆیه ئه‌سته‌مه تۆ رۆمان یان چیرۆكێكی پڕ له فه‌نتازیا بنووسیت و ته‌كنیك پشتگوێ بخه‌یت. دیاره ئه‌مڕۆ ته‌نیا ته‌كنیكه جۆری نووسینی هه‌ر نووسه‌رێك جیا ده‌كاته‌وه كه سه‌ر به چ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه. نووسه‌ره ئینگلیزه‌كان هه‌رگیز له رۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا رۆمانی ڤیكتۆریایی نانووسن، به‌ڵام كه‌سێكی وه‌ك جه‌ی كه‌ی راولینگ ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری فا‌نتازیا بێت. ئه‌و جۆره فانتازیایه‌ی ئه‌مڕۆ باوه تێنوویه‌تی منداڵ و مێرمنداڵ و هه‌رزه‌كار زۆر جارانیش گه‌وره‌كانیش ده‌شكێنێت، به‌وه‌ی به دنیایه‌ك ئاشنایان ده‌كاته‌وه كه له‌ناو ده‌قه كۆنه‌كاندا هه‌بووه. دنیایه‌ك كه هه‌رده‌م ویستوویه‌تی یۆتۆپیایه‌كی سیحرئامێز و پڕڕه‌نگ بنه‌خشێنێت.
بۆ نووسه‌رانی ئینگلیز یان هه‌ر میلله‌تێكی تر كه به هه‌زاران ساڵه ده‌وڵه‌تن و ده‌زگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان به سیسته‌م كراوه، زمان هه‌رده‌م به‌شێوه‌یه‌كی رێكتر فێری خوێنده‌واران كراوه. ئه‌وان كه توانییان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه زمان به‌كار بێنن، ده‌توانن گرنگییه‌كی گه‌وره‌تر به ته‌كنیك بده‌ن له‌و كاته‌ی ئه‌ده‌بی پڕ له فه‌نتازیا ده‌نووسن یان ئه‌ده‌بێكی سه‌د له سه‌د ریالیستی. ئێمه‌ی كورد زۆر جاران له‌سه‌ر به‌كارهێنانی پیت و تیپ رێك نه‌كه‌وتووین كه بچووكترین فۆرمی زمانه.
وشه/ دیمانه‌ی غه‌مگین خدر