من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم چیتر (گه‌لێكى زیندووكوژى مردووپه‌رست بین)، پێشتر وا بیرم كردووه‌ته‌وه و به‌كرداریش وامكردووه. ئاماده‌كردن و نووسینى كتێبى (دیارى ناسرى رهزازى) له ساڵى 1983 به‌ڵگه‌یه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گره كه یه‌كه‌م نووسه‌ر بوومه كتێبم له‌باره‌ى ژیان و كار و چالاكییه‌كانى هونه‌رمه‌ندێكى كوردم ده‌ركردووه كه خۆى هێشتا له ژیاندا ماوه. بۆیه لێره‌دا رێ به‌خۆم ده‌ده‌م و ده‌ڵێم: گه‌لۆ ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لانى زیندووى سه‌رزه‌وی رێز له‌و كه‌سایه‌تییانه‌مان بگرین كه شایانى رێزن، نه‌بادا به‌ده‌رده‌كه‌ى (فیرده‌وسى) بچن. كاتێك شانامه‌ى ته‌واو كرد بۆ (سوڵتان مه‌حموودى غه‌زنه‌وى) سوڵتان له‌و به‌ڵێنه‌ى په‌شیمان بووه‌وه كه دابووى به فیرده‌وسى. له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنى شانامهكه خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى بكات، بۆیه فیرده‌وسى له داخدا سه‌رى خۆى هه‌ڵده‌گرێ و زێدى باب و باپیرى جێده‌هێڵێت و روو له غه‌ریبى ده‌كات. پاش ماوه‌یه‌ك سوڵتان بڕیار ده‌دات خه‌ڵاته‌كه بنێرێت بۆ فیرده‌وسى، كه‌چى ته‌رمى فیرده‌وسى دێننه‌وه به‌ره‌و شار.
لێره‌دا دێمه‌وه سه‌ر ئه‌سڵى پرسه‌كه و ده‌ڵێم، شاعیر و نووسه‌رى بوارى منداڵان و په‌روه‌رده (مامۆستا ره‌زا شوان) نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه له بوارى منداڵان چ به‌نووسینى شیعر و چیرۆك، چ به ئاماده‌كردنى به‌رنامه‌ى ته‌له‌ڤزیۆنى و ده‌ركردنى كتێب و گۆڤارى تایبه‌ت به منداڵان كه ئه‌مه‌ش كارێكى ئاسان نییه، ئێسته‌ش كه له نه‌رویج ده‌ژیت، كۆمه‌ڵه‌یه‌كى تایبه‌تى به‌منداڵان دامه‌زراندووه و گۆڤارێكى تایبه‌تیش به‌منداڵانى كورد ده‌رده‌كات به‌ناوى "كوردیله‌كان". بۆیه لێره‌دا رووم ئاراسته‌ى په‌روه‌رده كه‌ركووك به‌شى زمانى كوردى ده‌كه‌م و وێڕاى ده‌سخۆشیم لێیان بۆ دانانى ناوى ناودارانى شارى كه‌ركووك له‌سه‌ر قوتابخانه و خوێندگهكانى كه‌ركووك، هیوادارم ناوى (مامۆستا ره‌زا شوان) له‌بیر نه‌كه‌ن، چونكه شایانى ئه‌وه‌یه ناوى قوتابخانه‌یه‌ك یان هه‌ر هیچ نه‌بێ باخچه‌یه‌كى ساوایانى به‌ناوه‌وه بكرێت.
من لێره‌دا نامه‌وێ له‌وه زیاتر باس له مامۆستا ره‌زا شوان بكه‌م، چونكه خۆی له ژیاندا ماوه و ئه‌مه‌ى خواره‌وه به پێنووسى خۆیه‌تى و منیش به ئه‌مانه‌ته‌وه بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه.
* ناوم ره‌زا ساڵح عه‌لییه و به (ره‌زا شوان) ناسراوم. له ساڵی ١٩٤٦ له دێی (گۆگجه) له ناوچـه‌ی شـوانی سه‌ر به پارێزگای كهركـووك له دایك بووم. له ساڵی ١٩٦٦ـ ١٩٦٨ په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی مامۆستایانم له شاری باقووبهـ دیاله ته‌واو كـرد كه به یه‌كه‌مینی پهیمانگهكـانی ئه‌و ساڵه‌ی عـێراق دهرچـووم. له ٩/٣/ ١٩٦٩دا به مامۆستا دامه‌زرام.
له بواری نووسین و میدیا و راگه‌یاندن:
* له ساڵی ١٩٦٧دا بۆ یه‌كه‌مین جار نووسینێكم له‌ژێر ناوی (له سایه‌ی زانیـاریدا) له رۆژنامه‌ی (الاخبار) كه له به‌غـدا ده‌رده‌كرا بڵاو كرایه‌وه. له ساڵی ١٩٦٧ه‌وه تا ئه‌مڕۆ له گۆڤـار و له رۆژنامهكـان و رۆژنامه ئهلیكترۆنییهكـانی ئێسته‌شدا، به ده‌یـان نووسینی ههمهچهشـنهم به زمـانی كـوردی و عه‌ره‌بی بڵاو كـردووهتهوه، به‌تایبه‌تیش له‌باره‌ی منداڵان، بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی منداڵان، بواری ئه‌ده‌بی منداڵان، هۆنراوه و چیرۆك بۆ منداڵان، زیاتر حه‌زم له خزمهتكـردنی بواری (ئـه‌ده‌بی منـداڵان)ـه. تا ئه‌مـڕۆش له‌م بـواره‌دا درێـژه به نووسین و بڵاوكـردنهوه ده‌ده‌م. تا ئێسـته ٣١٠ نووسـراوی ههمهچهشـنهم له سـایتی (ئه‌مـڕۆ) له ماڵپه‌ڕه‌كه‌م (ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح)دا پارێزراوه كه له ساڵی ٢٠١٠وه تا كۆتایی ٢٠١٨ نووسیومن.
له ساڵی ١٩٧٠دا چیرۆكێكی درێـژم بۆ منـداڵان به‌نـاوی (ههڵـهشـهیی)ه‌وه له چاپخانه‌ی (سه‌لمان ئه‌لئه‌عزه‌می) له به‌غدا بڵاو كرده‌وه و هه‌زار دانه‌م لێ چاپ كرد. له ساڵی ١٩٧٢دا، یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (گـزنگ)م ئاماده كرد، كه ئۆرگانی (یه‌كێتی نووسـه‌رانی كورد ـلقـی كه‌ركووك ) بوو. له ساڵی ١٩٧٠ــ ١٩٧٣ به‌ناوی خوازراوی (هیـوا شـوان)ه‌وه خۆبه‌خشـانه (په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هاوكاری) بووم له كهركـووك. له ساڵی ١٩٧٠دا بووم به ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد و له یه‌كه‌مین كونگرهشیدا كه له هاوینی ١٩٧٠ له به‌غدا ساز كرا بهشـداریم تێیدا كـرد. له ساڵی ١٩٧١شدا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی هه‌ڵبژێراوی یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری (یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد / لقی كه‌ركووك) بووم.
له ساڵی ١٩٨٤ــ ١٩٩٤ بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ له تهلهڤـزیۆنی كهركـووك ـ به‌شی كوردی)دا ئاماده‌كاری به‌رنامه‌ی (جیهـانی منـداڵان) بووم، حه‌ز ده‌كه‌م ناوی ئه‌و منداڵانه بهێنم كه وه‌ك پێشكه‌شكاری جیهانی منداڵان سه‌رنجی منداڵانیان راكێشابوون (نازه‌نین حه‌مه‌لاو، سه‌میره حه‌مه‌لاو، سۆزان ره‌زا شوان، هه‌ڵۆ جه‌باری، سوهـهیله عهبدولعهزیـز، شه‌هلا فـارس، ئـهژی جهوهـهر محهمـهد، نۆیـله سـدیق). وێنه‌كێشی به‌رنامه‌كه‌ش هونه‌رمه‌نـد (گـرفتـار كاكـهیی) بوو.
له ساڵی ٢٠٠٤ ـ ٢٠٠٥ له شاری (بێـرگن) بۆ یه‌كه‌مین جار له (نه‌رویـج) له‌گه‌ڵ چه‌ند خوشك و برایه‌كی تردا (رادیۆی كوردستان )م كـرده‌وه. له ساڵی ٢٠٠٠ـ ٢٠٠٢ جێگـری (كۆمـهڵهی كولـتووری كـوردی ـ له شاری بـێرگن ـ له پارێزگای هۆردهلانـد) له نه‌رویـج بووم. له چه‌ندان خۆپێشاندان و بۆنه و یـادی كوردیدا رۆڵی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌م مامۆستایانه‌دا له ساڵی ٢٠٠٢دا (كۆمه‌ڵی هونه‌ری كـوردی و گـرووپی هونهریمنـداڵان)مان دامه‌زراند، وه‌ك مامۆستایان سـدیق عـه‌زیز، هـیوا ئه‌حمه‌د، كوێسـتان جه‌مـال، تـارا عه‌لی، ره‌زا شـوان. چه‌ندان شانۆگه‌ریی منداڵان و هه‌ڵپه‌ڕكێی منداڵان و چالاكی تر و به‌شداریكردن به ئاڵای كوردستانه‌وه له رۆژی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌رویج و رۆژی كولتووری نه‌ته‌وه‌كان.
له ٢٥/ ١٠/ ٢٠٠٦دا بۆ یه‌كه‌مین جـار له نـه‌رویج كۆمهڵـهیهكم دامه‌زرانـد به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد/ له نه‌رویج). هه‌ر به‌ناوی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌وه گۆڤارێكی وه‌رزیمان به‌ناوی (كوردیلهكــــان) به‌زمانی كوردی و نه‌رویجی بۆ منداڵانی كورد ده‌كرد، من سه‌رنووسه‌ری ئه‌م گۆڤاره بووم و هه‌ر خۆیشم نـاوی (كوردیله‌كان)م بۆ هه‌ڵبژارد، ئێسته ئه‌م گۆڤـارهمان راگـرتووه له به‌ر نه‌بـوونی كـادری هونـه‌ری لهگهڵمـاندا. تا ئێسته شه‌ش كـۆڕم ساز داوه كه سیانیان پێوه‌ندییان به ئه‌ده‌بی منداڵانه‌وه بوو.
كتێبه چاپكراوه‌كانی
(هه‌ڵه‌شه‌یی) چیــرۆكێكه بۆ منــداڵان و له ساڵی ١٩٧٠دا له چاپخانه‌ی (سهلمـان ئهلئهعـزهمی) له به‌غدا چاپ كرا.
(گوڵبژێرێك له وته‌كانی ناوداران) له ساڵی ٢٠١٢دا له لایه‌ن یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد ـ لقی كه‌ركووك له چاپخانه‌ی (كـارۆ) له سلێمانی چاپ كراوه.
(سروودی من) كۆمه‌ڵه هۆنراوهیهكه بۆ منداڵان، له ساڵی ٢٠١٢ له چاپخانه‌ی (ئاراپـخا) له كه‌ركووك چاپ كراوه و له ساڵی ٢٠١٥دا چاپی دووه‌می كرایه‌وه.
(چاوپێخشـانێك به مێـژووی ئـه‌ده‌بی منـداڵان- لێكۆڵیـنهوهیه) له ساڵی ٢٠١٥ له بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووك، له چاپخانه‌ی (كـارۆ) له سلێمانی چاپ كراوه.
وشه/ كه‌ركووك- ستار جه‌بارى